سەدر وەڵامی بانگەوازەکەی سەرۆککۆمار دەداتەوە

شەیری بکە لە:
سەدر وەڵامی بانگەوازەکەی سەرۆککۆمار دەداتەوە

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە - عەبدوللـەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق

ئاڤا نیوز

ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە، وەڵامی بانگەوازی سەرۆککۆمار بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن دەداتەوە و ڕایدەگەیێنێت، "لەگەڵ گەندەڵکاران و دوژمنانی گەلی عێراق بەشداریم نەکردووە و ناکەم".

ئەوەی پێویستە بیزانیت: عەبدوللـەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە نامەیەکەدا کە ئاراستەی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعەی کردووە، داوای لێدەکات بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا بکات و بڕیارەکەی لە بایکۆتەوە پێچەوانە بکاتەوە.

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: هەر لەسەر ئەو نامەیەی کە سەرۆککۆمار ئاراستەی کردووە، موقتەدا سەدر وەڵامی بانگەوازەکەی سەرۆککۆماری داوەتەوە و بۆی نووسیوە، جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە، بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردنەکاندا مانای ئەوە نییە کە داوای دواخستن یان هەڵوەشاندنەوەیان بکەین.

لە هەمان کاتدا: سەدر نووسیویەتی: دڵگرانم کە دەبینم ئەم گەلە مەزنە بەشداری دەکەن لە هەڵبژاردنی کەسانی گەندەڵکاری بێ ئەدەب و پارە دز، بۆیە لەگەڵ گەندەڵکاران و دوژمنانی گەلی عێراق نە بەشداریم کردووە نە بەشداری دەکەم.

ئەمەش بزانە: پێشتر ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە لە وەڵامی پرسیاری یەکێک لە شوێنکەوتووانی سەبارەت بە بەشداریکردنی لەهەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق ڕایگەیاندبوو، "بەشداری هەڵبژاردنێکی پەککەوتوو ناکەم". 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ