ئاڤا کۆمەڵێک گەندەڵیی گەورەی یەکێتی تۆپی پێی عێراق ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
ئاڤا کۆمەڵێک گەندەڵیی گەورەی یەکێتی تۆپی پێی عێراق ئاشکرا دەکات
 
ئاڤا نیوز

ئاڤا کۆمەڵێک گەندەڵیی گەورەی یەکێتی تۆپی پێی عێراق ئاشکرا دەکات کە هەمووی لە ماوەی نێوان ساڵانی 2021 بۆ 2023 کراوە. 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا کۆپی ڕاپۆرتێکی 23 لاپەڕەیی دەستەی باڵای وردبینی فیدراڵی لە عێراق دەستکەوتووە کە هەمووی باسی پێشێلکاری گەورەی دارایی و کارگێڕیی یەکێتی تۆپی پێی عێراق لە نێوان ساڵانی 2021 بۆ 2023 دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: بەپێی بەشێک لەو نووسراوانە، لە ساڵی 2022 یەکێتی تۆپی پێی عێراق دەرماڵەی گواستنەوەی بە بڕی 300 ملیۆن و 95 هەزار دینار و لە ساڵی 2023ـش 489 ملیۆن و 900 هەزار دینار بۆ ئەندامانی فەرمانگەی کارگێڕی خەرج کردووە ئەمەش بەپێی یاسا نابێت،
چونکە ئەمانە فەرمانبەری ئیداری فەرمین و دەرماڵەی گواستنەویان هەیە، پاداشتی بە بڕی 12 هەزار دۆلار لە ساڵی 2022 و 30 هەزار دۆلاریش لە ساڵی 2023 بە سەرۆک و ئەندامانی فەرمانگەی تەنفیزی( جێبەجێکار) داوە بەبێ بڕیاری فەرمی و بنەمای یاسایی.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکێتی تۆپێ 33 ملیۆن دۆلاری لە بانکی بازرگانی عێراق وەک قەرز وەرگرتووە، بەڵام ئەو بڕە پارەیە لە تۆمارە فەرمییەکاندا تۆمار نەکراوە و هیچ وردبینەیەکیش لەگەڵ بانکەکەدا بۆی نەکراوە. 22.75 ملیۆن دۆلار خەرجکراوە و هیچ پسووڵەیەک نییە و ڕونیش نەکراوە کە بەچی دراوە و بۆچی خەرج کراوە.

لەلایەکی دیکەوە: یەکێتی تۆپی پێ بڕی 51 ملیۆن و 300 هەزار دیناری خەرجکردووە بۆ بەکرێگرتنی ئۆتۆمبێل تاوەکو شاندەکانی پێ بگوازترێتەوە، بەبێ ئەوەی دیاریکردنی جۆری ئۆتۆمبێل و ناوی سودمەندەکان دیاری بکات.
 
ئەمەش بزانە: هەر ئەو دەزگایە هەشت کاتژمێری لە جۆری ڕۆلێکس کڕیوە بە بەهای 107.6 ملیۆن دینار (نزیکەی 74 هەزار دۆلار)، بەبێ پێشبرکێی تەندەر و موزایەدەی ئاشکرا خەرجییەکانی کرێی مۆلیدە 2.91 ملیار دینار بووە، بەڵام لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە پشکنینیان بۆ نەکراوە.

زانیاریی زیاتر: کڕینی 20 ئۆتۆمبێل بە بڕی یەک ملیار و 550 ملیۆن دینار، بەبێ پێکهێنانی لیژنەی پشکنین حەوتیان تەنانەت دوای تەواوبوونی پاڵەوانێتییەکەش نەگەیشتوون، لەکاتێکدا 13 ئۆتۆمبێلی دیکە دراون بەکەسانێک لەدەرەوەی یەکێتییەکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ