
کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
پرسی دۆخی ناوچەکە و گفتوگۆکانی تاران و واشنتن، بەرپرسانی باڵای ڕووسیا و ئێرانی لەسەر یەک مێز کۆکردەوە.
وێنە گەورەکە: سەرەتای هەفتەی داهاتوو، تاران و واشنتن گەڕێکی نوێی گفتوگۆکانیان دەستپێدەکەنەوە، ڕووسیاش سوورە لەسەر پاڵپشتیکردنی مەرجەکانی تاران لەبەرامبەر داخوازییەکانی ترەمپ بۆ ئەو وڵاتە.
لێدوانە فەرمییەکان: لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، ئامادەین یارمەتی ئێران بدەین و ببینە نێوەندگیر لە نێوان ئەمریکا و ئێران و دەتوانین هەر ڕۆڵێک بگێڕین کە لە ڕوانگەی ئێرانەوە سوودی هەبێت و لەلای ئەمریکا قبوڵکراو بێت.
هاوکات، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئێستا تەنیا بە ناڕاستەوخۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا دەکەین، چونکە ئەمریکا سزاکانی لەسەر تاران لانەبردووە و زۆرترین فشاری بەسەردا سەپاندووین، بەو جۆرە ناتوانین ڕاستەوخۆ گفتوگۆ لەگەڵ واشنتن بکەین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاران دەیەوێت دیدگای ڕووسیا وەک گەورەترین جبەخانەی جیهانی بۆ چەکی ئەتۆم، بباتە سەر مێزی گفتوگۆکانی لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی لەگەڵ واشنتن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- جیهان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین سزا دەدات
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت