نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە دوورخستنەوەی عێراق لە مەترسی بەرز دەنرخێنێت

شەیری بکە لە:
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە دوورخستنەوەی عێراق لە مەترسی بەرز دەنرخێنێت

سەرۆک بارزانی و لۆگۆی نەتەوە یەکگرتووەکان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان له عێراق، ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بەرز دەنرخێنێت بۆ دوورخستنەوەی عێراق لە زۆر مەترسی گەورە.

وێنە گەورەکە: بەهۆی گۆڕانکارییە خێراکانی ناوچەکە، بە تایبەت شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە لایەک و ئیسرائیل و لوبنان لە لایەکی ترەوە، وە هەڕەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، مەترسی زۆر کەوتە سەر عێراق بەهۆی بوونی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لەو وڵاتە.

لێدوانی فەرمی: محەممەد حەسان ، نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، بەئاڤای ڕاگەیاند: دەستخۆشی لە هەوڵەکانی حکومەتی عێراق و سەرۆک مەسعود بارزانی دەکەم، کە عێراقیان لە زۆر مەترسی دوور خستەوە، چونکە ئێمە لەنزیکەوە ئاگادارین کە چۆن بۆ دوورخستنەوەی شەڕ و ماڵوێرانی نەوەک تەنیا لە عێراق، بگرە لەناوچەکەش کاریان کرد.

زانیاریی زیاتر: بە گوتەی حەسان، هەرچەندە 31ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان له عێراق کۆتایی دێت، بەڵام بەشێک لە دەزگا تایبەتمەندەکان لە زاخۆوە تا بەسڕە، پڕۆژەکانیان بەردەوام دەبێت .

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: