ئاڤا نیوز
بۆ یەکەم جار لە هەرێمی کوردستان لە قەزای شەقلاوە پاشماوەی خۆراک لە زبڵ و خاشاک جیا دەکرێتەوە، سەرەتا پڕۆژەکە وەک تاقیکردنەوە لە گەڕەکی شەهیدانی شارەکە جێبەجێدەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە قەزای شەقڵاوە دەستکراوە بە جیا کردنەوەی پاشماوەی خۆراک لە زبڵ و خاشاک، وەک سەرەتا پڕۆژەکە لە گەڕەکێکی شارەکە جێبەجێدەکرێت و ستاف و ئۆتۆمبێل و حاویەی تایبەتی بۆ دانراوە، ئەو پاشماوەی خۆراکەشی کۆدەکرێتەوە دەدرێت بە ئاژەڵانی بێلانە.
زانیاریی زیاتر: هەموو ڕۆژێک دوای کاتژمێر چوار ئۆتۆمبێلی تایبەت کە تەنیا پاشماوەی خۆراک کۆ دەکاتەوە، کۆڵان بە کۆڵانی گەڕەکەکە دەگەڕێت و لەلایەن شارەوانی شەقڵاوەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ڕێکار حوسێن، سەرۆکی شارەوانی شەقڵاوە، بە ئاڤای وت: 10 رۆژە پڕۆژەکە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردن، دانیشتوانی گەڕەکەکە بە گەرمی پێشوازیان لێکردووە و پێیەوە پابەندن.
ئەمەش بزانە: لە سەنتەری قەزای شەقڵاوە ڕۆژانە زیاتر لە 60 تۆن زبڵ و خاشاک کۆدەکرێتەوە، لە وەرزی بەهار و هاوین بەهۆی زۆری ئەو گەشتیارانەی ڕوو لە شەقڵاوە دەکەن بڕی زبڵ و خاشاک زیاتر لە 70 تۆن دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- ژینگە
- 29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات