
ئاڵای وڵاتانی ئێران و ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ دووەم خولی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی شاندی باڵای ئەمریکا و ئێران لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی شەممە 19-4-2025، گەڕێکی دیکەی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بۆ ڕێککەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بە نێوەندگیری عومان لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شاندی ئێران بە سەرۆکایەتیی عەباس عێراقچی و شاندی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە نێوەندگیری بەدر ئەبوسەعدی، وەزیری دەرەوەی عومان لە ڕۆما کۆدەبنەوە.
زانیاریی زیاتر: دوێنێ هەینی دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، ''من لەگەڵ ئەوەم کە بە هیچ شێوەیەک نابێت ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت من ئێرانێکی گەورە و ئاوەدان و نایابم دەوێت''.
ئەمەش بزانە: پێشتریش ئەمریکا ئەگەر لەگەڵ ئێران نەگەنە ڕێککەوتنێک سەربارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران ئەوا بژاردەی سەربازی دژی ئەو وڵاتە بەکاردەهێنن، ئێرانیش دەڵێت بەرنامە ئەتۆمییەکەیان هەڕەشە نییە بۆ سەر هیچ وڵاتێک و بەتەواوی دەستبەرداری نابن.
باکگراوند: ترەمپ لە یەکەم خولی خۆیدا لە ساڵی 2018 لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 نێوان ئێران و شەش وڵاتی جیهانی کشایەوە و سزای توندی بەسەر تاراندا سەپاند، ترەمپ لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی بڕیاری سەپاندنی سیاسەتی "زۆرترین فشار" بۆ سەر ئێران داوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 6 خولەک لەمەوپێش
سەدان هەزار داری زەیتوون و فستق لە هەولێر دەچێنرێن
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
سوودانی لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران بڕیاری دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێکخراوێکی تایبەتمەند: ژمارەی منداڵانی بێ دایباب لە عێراق زیادی کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پاکستانەوە بۆ سلێمانی؛ چیرۆکی گەڕانەوەی گەنجێک بۆ نیشتمانی باوکی
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی دۆخی بارمتەکانی ئیسرائیل ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆدەبێتەوە
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
- جیهان
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای دارایی بەسەر کۆمپانیای تێسلا دەسەپێنێت