سەرەتای مانگی داهاتوو کۆبوونەوەی پەیوەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەکرێت

  • بزنس
  • 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
سەرەتای مانگی داهاتوو کۆبوونەوەی پەیوەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەکرێت

دوو کارمەند خەریکی کارکردنن لە کێڵگەیەکی نەوت. وێنە؛ ئەرشیف

ئاڤا نیوز

کۆبوونەوەی سێ قۆڵی تایبەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان کە بڕیار بوو ئەمڕۆ شەممە بکرێت، دواخرا، هۆکارەکەشی ئامادە نەبوونی بەشێک لە ئەندامانی شاندەکان بووە.

چیرۆکی سەرەکی:  بڕیار بوو ئەمڕۆ شەممە گەڕێکی دیکەی کۆبوونەوەکانی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان و نوێنەری کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت "ئەپیکۆر" لە بەغدا بکرێت، بەڵام نەکرا و بە گوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا بەهۆی تەواونەبوونی ئەندامانی شاندەکە کۆبووەنەوە دواخراوە.

لێدوانی فەرمی: د.سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند: بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو ئەو کۆبوونەوەیە بکرێت، تا نرخی نەوت داببەزێ حکومەتی فیدڕاڵی ڕژدتر دەبێت لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان."

زانیاریی زیاتر: ئەوەی ڕێگرە لە دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، تێبینی کۆمپانیا نەوتییەکانە کە بووەتە گرفت لەبەردەم دووبارە هەناردەکرنەوەی نەوت، تاوەکو ئێستا چارەسەر نەکراوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ