
وێنەی پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان بۆ مەراسیمی کۆچی دوایی ئامادە دەکرێت
ئاڤا نیوز
ڕۆژی دووشەممە، پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان کۆچی دوای کرد و سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان سەرخۆشی و هاوخەمی خۆیان بۆ ڤاتیکان دەڕبری.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی دووشەممە 21-4-2025، پاپا فڕانسیس، پاپای ڤاتیکان و ڕێبەری کاتۆلیکەکانی جیهان دوای تووشبوونی بە نەخۆشی هەوکردنی سییەکان لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، وڵاتانی جیهانیش سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی ڤاتیکان دەکەن.
زانیاریی زیاتر: ئەو وڵاتانەی سەرەخۆشیان لە ڤاتیکان کرد ئەمانەن:-
هەرێمی کورستان: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کورستان پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی باوەڕدارانی کاتۆلیکەکی لەسەرانسەری کوردستان، عێراق و جیهان کرد و ڕایگەیاند: بە کۆچی دوای قەداسەتی پاپا فرانسیس، جیهان دەنگێکی دڵسۆز و یەکڕیزخوازی لەدەست دا.
- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کورستان ڕایگەیاند: هاوئازاری لهدهستدانی ئهم كهسايهتييه مێژووييه گهورهيهین كه ژيانی خۆی بۆ خزمهتی مرۆڤ و بهرگری له شکۆی مرۆيی و بڵاوكردنهوهی پهيامی خۆشهويستی و پێكهوهژيان تهرخان كردبوو.
-عێراق: د.لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق ڕایگەیاند: مرۆڤدۆستی، ڕەتکردنەوەی جەنگ، داوای ئاشتی و پێکەوەژیان لەنێوان گەلان، ئەو هەڵوێستانەن کە پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکانی پێی دەناسرا و لەم بوارانەشدا جێدەستی دیاربوو، بە کۆچی دوایشیی جیهان کەسایەتییەکی ناوازەی ئاینیی و مرۆیی لەدەستدا.
تورکیا: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا سەرەخۆشێ خۆی ئاراستەی هەموو باوەڕدارانی کاتۆلیکی جیهان کرد و ڕایگەیاند: پاپا گرنگی بە بابەتە مرۆییەکانی جیهانی داوە بەتایبەتی پرسی غەززە کە هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ ئەوخەڵکی فەڵەستین وەستاوە.
ئێران: ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ''سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ڤاتیکان و هەموو مەسیحییەکانی جیهان دەکەین''.
فەڵەستین: مەحمود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین هاوخەمی خۆی بۆ کۆچیی دوای پاپا دەڕبری و ڕایگەیاند: 'دۆستێکی دڵسۆز'ی فەلەستینییەکانمان لەدەستدا.
ئەڵمانیا: ئۆلاف شۆلز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند: ''سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی تەواوی بڕوادارانی کاسۆلیکی جیهان دەکەم''
ئۆکراینا: ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرینا سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی ڤاتیکان کرد و ڕایگەیاند: پاپا داوای ئاشتی بۆ ئۆکراینا کردووە دژی هێرشەکانی ڕووسیا بووە''.
رووسیا: ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا دوای سەرخۆشی بۆ ڤاتیکان ڕایگەیاند: ''پاپا داکۆکیکاری مرۆڤایەتیی و دادپەروەری بوو''.
فەرەنسا: ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند: ''پاپا فرانسیس هەوڵیدا کەنیسەکان بکاتە سەرچاوەی هیوا بۆ هەژارەکان و بە درێژایی ژیانی خەباتی بۆ دادپەروەری کرد''.
هەنگاریا: ڤیکتۆر ئۆربان سەرۆکی هەنگاریا دوای هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی پاپا ڕایگەیاند: ''سوپاس بۆ هەموو شتێک کە بۆ مرۆڤایەتیی کردت''
ئیسرائیل: ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل ڕایگەیاند: پاپا خاوەن باوەڕێکی قوڵ و بەزەییەکی بێ سنوور بوو ژیانی خۆی تەرخان کرد بۆ پشتگیریکردنی هەژاران و داکۆکیکردن لە ئاشتی".
میسر: عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر ڕایگەیاند: "پاپا کەسایەتییەکی جیهانی ناوازەبوو و ژیانی خۆی بۆ خزمەتکردنی بەهاکانی ئاشتی و دادپەروەری تەرخان کرد''.
لوبنان: جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان ڕایگەیاند: ''ئەمە خەسارەتێکە بۆ هەموو مرۆڤایەتی، پاپا دەنگێکی بەهێز بوو بۆ دادپەروەری و ئاشتی''.
- ئەنتۆنیۆ کۆستا سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەورووپا ڕایگەیاند: ''گەورەترین خەمی پاپا پرسەکانی، کۆچبەرانم گۆڕانی کەشوهەوا، نایەکسانی و ئاشتی بوون، بیرکردنەوەکانی پاپا ئیلهام بەخش بوون''.
- ئورسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی ڤاتیکان کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا: نابێت ئێران هەرگیز چەکی ئەتۆمی هەبێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیهود باراک: ئیسرائیل بەتەنیا ناتوانێت ئێران لەناو ببات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: ئیسرائیل هێڵی سووری بەزاندووە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن