سوودانی پشتیوانیی لویس ساکۆ دەکات وەک شوێنگرەوەی پاپا فرانسیس

شەیری بکە لە:
سوودانی پشتیوانیی لویس ساکۆ دەکات وەک شوێنگرەوەی پاپا فرانسیس

کاردینال لویس ڕوفائێل ساکۆ

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق پشتگیریی خۆی بۆ کاردنیاڵ لویس ساکۆ، پاتریارکی کریستیانە کلدانییەکانی عێراق و جیهان دەکات بۆ شوێنگرەوەی پاپای ڤاتیکان.

 

چیرۆکی سەرەکی:  ڕۆژی دووشەممە 21-4-2025، پاپا فڕانسیس، پاپای ڤاتیکان و ڕێبەری کاتۆلیکەکانی جیهان بەهۆی جەڵتەی مێشک و سستی دەمارەکانی دڵی لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. ئێستاش چاوەکان لەسەر ئەوەن کێ دەبێتە شوێنگرەوەی.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تۆڕی "ئێکس" نووسیویەتی: "پشتگیریی خۆمان بۆ کاردینال لویس ڕوفائێلی یەکەم ساکۆ وەکو تاکە کاندیدی شوێنگرەوەی قەداسەتی پاپا فرانسیس دووپات دەکەینەوە".

 

زانیاریی زیاتر: "وڵاتی ئێمە عێراق، یەکێکە لە گرنگترین ئەو شوێنانەی کە کریستیانەکان بە درێژایی مێژوو بە برایەتی لەگەڵ ئایینەکانی دیکەدا ژیاون، ئەمڕۆش شوێنکەوتوانی هەموو کڵێساکان تێیدا دەژین، ئەمەش نیشانەی خۆشەویستی و برایەتی نێوان باوەڕدارانی ئایینە جیاوازەکانە".

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ