کاردیناڵی کوردستان و عێراق لە هەڵبژاردنی پاپای نوێ بەشداری دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

لویس ساکۆ کە یەکێکە لەو کاردیناڵانەی بەشداریی مەراسیمی هەڵبژاردنی پاپا دەکات
ئاڤا نیوز
دوای مردنی پاپا فڕانسیس، پاپای ڤاتیکان و ڕێبەری کاسۆلیکەکانی جیهان، یەکێک لەو کاردیناڵانەی بەشداریی هەڵبژاردنی پاپای نوێ دەکات، لویس ساکۆ، کاردیناڵی کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی دوێنێ پاپا فڕانسیس، لە تەمەنی 88 ساڵیدا بەهۆی جەڵتەی مێشک و سستی دەمارەکانی دڵیەوە کۆچی دوایی کرد، پرسی هەڵبژاردنی پاپایەکی نوێ گەرم بووە. مەراسیمی هەڵبژاردنی پاپایەکی نوێ بە چەند قۆناغێک دەبێت و تەنیا کاردیناڵەکان بەشداری لە هەڵبژاردنی پاپا دەکەن، واتا ئەو کەسەی دەبێتە پاپا دەبێت پلەی کاردیناڵی پێ درابێت.
لێدوانی فەرمی: لە کەنیسەی کاسۆلیکی عەنکاوە بە ئاڤا میدیایان وت، لویس ساکۆ یەکێکە لەو کاردیناڵانەی بەشداریی مەراسیمی هەڵبژاردنی پاپا دەکات و یەکێک دەبێت لەوانەی دەکرێت وەک پاپا هەڵبژێردرێت. بەڵام پلەی کاردیناڵی لویس ساکۆ وەک پلەی ڕێزگرتنە، کە لەلایەن پاپا پێی دراوە و ناوی لەناو ئەوانە نەهاتووە کە وەک کاردیناڵی دیار بۆ هەڵبژاردنی پاپا دەستنیشانکراون.
لویس ساکۆ کێیە؟
لویس ڕافائێل ساکۆ ئێستا لە تەمەنی 77 ساڵیدایە و لە زاخۆ لە دایک بووە. زمانەکانی ئینگلیزی و فەرەنسی و ئیتاڵی و عەرەبی بە ڕەوانی دەزانێت. لە ساڵی 1974ـەوە بووەتە قەشە. ماستەری لە فیقهی ئیسلامی هەیە، ساڵی 1983 دکتۆرای لە زانکۆی پاپایی ڕۆما بەدەستهێناوە، ساڵی 1986 دکتۆرایەکی دیکەی لە زانکۆی سۆربۆن بەدەستهێناوە.
ساڵی 2014 لە کەنیسەی ڕۆما بە پاتریارکی کەنیسەی کلدان هەڵبژێردراوە. ساڵی 2022 بووەتە ئەندامی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەردنی ئابووری ڤاتیکان. زیاتر لە 200 وتار و 20 کتێبی هەیە.
شێوازی هەڵبژاردنی پاپا چۆنە؟
هەڵبژاردنی پاپا لەناو کاردیناڵەکان دەبێت، ئەمەش دوای ئەوەی بۆ ماوەی نۆ ڕۆژ مەراسیمی ئایینی بۆ پاپای کۆچکردوو بەڕێوە دەچێت.
دواتر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی کاردیناڵەکان لە کەنیسەی (کابیلا) بەڕێوەدەچێت. بەڵام تەنیا ئەو کاردیناڵانە بەشداری دەکەن کە تەمەنیان لە خوار 80 ساڵییە.
ماوەی هەڵبژاردنی پاپا هەرچەند بخایەنێت، کاردیناڵەکان ناتوانن لە دەرەوەی کەنیسە قسە لەگەڵ هیچ کەسێک بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا لە ڕۆژنامە و گۆڤار و هێڵی ئینتەرنێت و هەموو ئامرازێکی دیکەی ڕاگەیاندن و پەیوەندی دادەبڕێن.
ناوی پاپای نوێ لەناو کاسایەکی زێڕ هەڵدەبژێردرێت؟
بە کۆبوونەوەی هەڵبژاردنی پاپا دەوترێت (کونکڵاڤ)، وشەیەکی لایتینییە بە واتای (لەگەڵ کلیل) ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ قوفڵ بوونی کاردیناڵەکان تا پاپایەکی نوێ وەک دەرگایەکی نوێ هەڵدەبژێرن.
لە مەراسیمەکە ناوی هیچ کەسێک وەک کاندید دیاری ناکرێت. تەنیا کاردیناڵەکان ناوێک دەنوسن و دەیخەنە سەر پلێتێک و دواتر ناوەکان کۆدەکرێتەوە و دەخرێتە ناو کاسەیەکی زێڕ. ئەمە چەند خولێک دووبارە دەبێتەوە تا کاردیناڵێک دەنگی دوو لەسەر سێ بەدەستدەهێنێت.
دوای هەڵبژاردنی پاپای نوێ، لێی دەپرسن ئایا ڕەزامەندی هەیە بۆ ئەوەی ببێت بە پاپا، دەتوانێت ڕەتی بکاتەوە. دواتر داوای لێ دەکەن ناوێک بۆ خۆی هەڵبژێرێت و عەبایەکی سپی لەبەر دەکەن. دواتر دەرگای (کاتردائیە)ی پیرۆز دەکرێتەوە و هەمووان دروشمی habemus papam)) "لەگەڵ پاپاین" دەڵێنەوە.
دووکەڵی سپی وەک ئاماژەی هەڵبژاردنی پاپا
ئەو کاغەزانەی لە مەراسیمی هەڵبژاردنی پاپا دەنگی لەسەر نووسراوە کۆدەکرێتەوە و دەخرێتە ناو شوشەیەک و تێکەڵ بە ماددەیەکی کیمیایی دەکرێت. لە باڵکۆنی کەنیسەی (سیستین) بۆ یەکەمجار دووکەڵێک بەرز دەبێتەوە. ئەگەر دووکەڵەکە سپی بوو واتا پاپا هەڵبژێردراوە، ئەگەر ڕەنگی دووکەڵەکە ڕەش بوو واتا پاپا هەڵنەبژێردراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
وادەی "کۆنفرانسی نیشتیمانیی کورد" لە ڕۆژئاوای کوردستان دیاریکرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارێک لە بەرژەوەندیی جووتیاران دەدات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان بەشداری مەراسیمی ناشتنی پاپا دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بانگهێشتنامەی عەباس عێراقچی بۆ ئەمریکا هەڵوەشێندرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چۆن خۆمان لە هاککردنی وەتسئەپەکانمان بپارێزین؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
کێڵگەیەکی ئالۆڤێرا لە هەرێمی کوردستان پێداویستی هەموو عێراق دابین دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی هەولێر؛ خۆشەویستی پیاوان و ناحەزی ئافرەتانە
20 نیسان
کەشتیوانێکی ئاسمانی بۆ یادی لەدایکبوونی دێتەوە بۆ سەر زەوی
20 نیسان
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێن و دەبرێنە دەرەوەی کوردستان
20 نیسان
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
وادەی "کۆنفرانسی نیشتیمانیی کورد" لە ڕۆژئاوای کوردستان دیاریکرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارێک لە بەرژەوەندیی جووتیاران دەدات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد تورک تووشی شێرپەنجەی سییەکان بووە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زۆربوونی سەگی بێلانە لە سلێمانی هاونیشتمانیان هەراسان دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی 4 هەزار خێزانی دهۆک نەوتییان وەرنەگرتووە