دیمەنێک لە کۆبوونەوەی سەرۆک مەسعود بارزانی و ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، وێنە: بارەگای بارزانی
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بەفەرمی سەرۆك بارزانی بۆ پاریس بانگهێشت دەکات، بۆ ئامادەبوون لە مەراسیمی پەردەلادان لەو شوێنەی بەمەبەستی ڕێزگرتن لە قوربانیدانی هێزی پێشمەرگە لە شەڕی دژی تیرۆریستان دەكرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: سەرۆك مەسعود بارزانی ئێوارەی ئەمڕۆ لە پیرمام پێشوازی لە ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا و شاندێکی یاوەری كرد و چەند بابەتێکیان تاوتوێ کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێکی بارەگای بارزانی، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لە پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان گەلی كوردستان و گەلی فەڕەنسا کردووەتەوە و سەرۆك بارزانی وەك ئەندازیاری ئەو دۆستایەتییە وەسف كردووە. لە بەرامبەردا سەرۆك بارزانی سوپاسی گەل و حكومەتی فەڕەنسای كردووە كە هەمیشە لەكاتی تەنگانەدا پشتیوانی گەلی كوردستان بوونە.

نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە: سەرۆک بارزانی و ژان نوێل بارۆ گفتوگۆیان لەسەر ئەم پرسانە کردووە:
٠ بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و پێویستیی پێكهێنانی كابینەی تازەی حكومەت لە زووترین كات گفتوگۆیان لەسەر کراوە، هەڵسەنگاندن بۆ پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بارودۆخی ناوچەكە و سووریا كراوە.

٠ پەیوەست بە بارودۆخی سووریا و داهاتووی كورد لەو وڵاتە، جەخت لە سەرخستنی هەوڵەكان بۆ گفتوگۆ و نێوەندگیری و یەكڕیزی نێوان لایەنە كوردییەكانی سووریا كراوەتەوە. وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی هەبووە لە یەكخستنی هەوڵەكان و لەیەك نزیككردنەوەی لایەنە كوردییەكانی سووریا.
٠ لەبارەی پڕۆسەی ئاشتیی توركیا، سەرۆك بارزانی هەنگاو و هەوڵەكانی بۆ چارەسەری ئاشتیانە لە توركیا بەرزنرخاندووە. ڕاشیگەیاندووە: هەرێمی كوردستان هەمیشە ئامادە و پشتیوانی هەموو هەوڵێكە كە پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا بگەیێنێتە ئەنجام.
لەلایەکی دیکەوە: وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بەفەرمی بانگهێشتی سەرۆك مەسعود بارزانی كردووە بۆ شاری پاریس و ئامادەبوون لە مەراسیمی پەردەلادان لەو شوێنەی كە بەمەبەستی ڕێزگرتن لە قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە شەڕی دژی تیرۆریستان لە یەكێك لە پاركەكانی پاریس دەكرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاوی پڕۆژهی فریاگوزاریی خێرای گهیاندنى ئاوی هەولێر دهگاته بنەسڵاوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دواى بهدواداچوونی ئاڤا منداڵێكی تووشبووی ئۆتیزم هاوكاریی دهكرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ ئەوەی سەرپێچی لە ئاوی ماڵان بکات بە 400 هەزار دینار سزا دەدرێت