فایلی خەڵک؛ شۆفێرانی تاکسی لە هەولێر داوای هەرزانکردنی نرخی بەنزین دەکەن
- کوردستان
- 23 نیسان
ئاڤا نیوز
شۆفێرانی تاکسی لە هەولێر داوای هەرزانکردنی نرخی بەنزین و جیاکردنەوەی بەنزینخانەی تایبەت بە تاکسی دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: غازی ئەحمەد، شۆفێری تاکسییە و بژێوی ژیانی لەسەر تاکسیەکەیەتی، خاوەنی پێنج منداڵە و کرێچییە، دەڵێت: نرخی بەنزین هەرچەندە گران بێت سەرنشین هەر لەسەر نرخی پێشوو مامەڵە دەکات. ڕۆژانە تەنها 25 بۆ 30 هەزار دینار ئیش دەکەین، کەچی نیوەی زیاترمان بۆ بەنزینە، بۆیە داوای هەرزانکردنی نرخی بەنزین دەکەین، داواشمان ئەوەیە وەک پێشوتر بکرێتەوە کۆبۆن و بەنزینخانەی تایبەت بە تاکسی هەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: شۆفێرانی تاکسی دەڵێن: بۆیە داوای بەنزینخانەی تایبەت بە خۆمان دەکەین، ڕۆژانە وەنەوشە و ڕەنجڕۆڤەر و ئۆتۆمبێلی گرانبەها دێنە سەرەی بەنزین و سەرەگرتنەکە لە ئێمەی هەژار قەرەباڵغ دەکەن.
لێدوانی فەرمی: سالار محەممەد سەرپەرشتیاری بەنزینی 750 دیناری لە هەولێر بۆ ئاڤا دەڵێت: ئێستا ڕۆژانە 18 تانکەر بەنزین کە هەر تانکەری 36 هەزار لیترە، لە لایەن حکومەتەوە بەنرخی پاڵپشتیکراو بەسەر 50 بەنزینخانە دابەش دەکرێت.
- بۆ ئەوەی بەنزینخانەی تایبەت بە تاکسی هەبێت و نرخی بەنزینیش دابەزێ، پێویستە حکومەتی عێراق لە پشکی هەرێم ڕۆژانە 360 هەزار لیتر بەنزین بنێرێت، واتە 10 تانکەر، بەڵام ماوەیەکی زۆرە ڕایگرتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت