فوئاد حوسێن بە سەردانێکی فەرمی بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت

شەیری بکە لە:
فوئاد حوسێن بە سەردانێکی فەرمی بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق

 

ئاڤا نیوز

وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەردانێکی فەرمی بە مەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی دوو قۆڵی لەسەر پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت.

بڵاوکراوەی فەرمی: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە پۆستێکیدا لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاند: ڕۆژی پێنجشەممە 24ـی نیسانی 2025 بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێکەوتین، لەوێ زنجیرەیەک کۆبوونەوەی دوو قۆڵی ئەنجام دەدەین بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمریکا و هەماهەنگی هەوڵەکان لەسەر پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان.

زانیاریی زیاتر: بە گوتەی فوئاد حوسێن، "تاوتوێی ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی ئاسایشی هاوبەش و هاوکاری لە بوارە جیاجیاکاندا دەکەین".

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ