بە هۆی خۆڵبارینەوە چەند كەسێك گەیێنرانە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەولێر
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی خۆڵبارین لە شاری هەولێر کە وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت مەودای بینین کەمبووەتەوە
ئاڤا نیوز
لە دوێنێوە شەپۆلێكی خۆڵبارین هەرێمی كوردستان بەگشتی و شاری هەولێری بەتایبەتی گرتووەتەوە و بەو هۆیەوە چەند كەسێك تووشی هەناسەتەنگیی بوونە و گەیێنراونەتە نەخۆشخانەكانی فریاكەوتن.
چیرۆکی سەرەکی: شەپۆڵێكی گەرما لەژێر كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور، عێراق و هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و خۆڵبارین و تاوە بارانیشی هەڵگرتووە.
لێدوانی فەرمی: سەعد كەمال، بەڕێوەبەری كارگێڕیی نەخۆشخانەی ڕزگاریی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بە هۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی كە شاری هەولێری گرتووەتەوە لە دوێنێوە تاوەكوو ئەمڕۆ هەشت كەس بە هۆی هەناسەتەنگییەوە سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێریان كردووە و زۆرینەشیان نەخۆشیی ڕەبۆیان هەبووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
زانیاریی زیاتر: تیمێكی تایبەت لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژهەڵاتی هەولێر تەرخان كراون بۆ پێشوازی لەو كەسانەی كە بەهۆی خۆڵبارینەوە تووشی هەناسەتەنگی دەبن، بەپێی گوتەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكە بە هۆی ئەوەی شەپۆلەکە لە درەنگانی دوێنێ شەوەوە دەستی پێكردووە و هاووڵاتییان لە ماڵەكانی خۆیانن، هەر بۆیە كاریگەرییەكەی زۆر نەبووە.
لەلایەكی دیكەوە: مەتین جەمیل، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دهۆك بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە شەوی ڕابردووەوە تاوەكوو ئێستا هیچ كەسێك لە سنووری دهۆك بە هۆی كاریگەریی خۆڵبارینەوە نەگەیێنراوەتەوە نەخۆشخانەكان. هاوكات سامان شێخ لەتیف، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی بە ئاڤای گوت، "خۆڵبارینی سنووری سلێمانی زۆر چڕ نییە، بۆیە تاوەکوو ئێستا هیچ چارەخوازێک بەو هۆکارە سەردانی نەخۆشخانەکانی نەکردووە".
ئەمەش بزانە: دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینیش دەکات جگە لەم شەپۆلە لەم مانگە و مانگەکانی تەممووز و ئاب شەپۆلی دیکەی خۆڵبارین وڵات بگرێتەوە، جەختیش دەکاتەوە کە لە ئەمڕۆوە پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە و ئەوەش هاوکار دەبێت لە کۆتاییهێنان بە شەپۆلی خۆڵبارینەکە لە ماوەیەکی زووتردا.
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 32 خولەک لەمەوپێش
ڕەسووکە لێرەیە؛ لە فێستیڤاڵی ساڵانەی زانکۆی ڕاپەڕین
- ببینە و ببیستە
- 38 خولەک لەمەوپێش
مۆری ئاڤا؛ ڕۆژنامەگەری کوردی دوای 127 ساڵ بەرەو کوێ؟
- ببینە و ببیستە
- 42 خولەک لەمەوپێش
بە ڕزگار بڵێ؛ قەرەباڵغی هاتووچۆی هەولێر هۆکارەکەی چییە؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە کوردستان هەندێک جۆری درەخت هەن نرخیان هێندەی خانووێک دەبێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن خۆمان لە هاککردنی وەتسئەپەکانمان بپارێزین؟
21 نیسان
کێڵگەیەکی ئالۆڤێرا لە هەرێمی کوردستان پێداویستی هەموو عێراق دابین دەکات
21 نیسان
گەنجێکی هەولێر؛ خۆشەویستی پیاوان و ناحەزی ئافرەتانە
20 نیسان
کەشتیوانێکی ئاسمانی بۆ یادی لەدایکبوونی دێتەوە بۆ سەر زەوی
20 نیسان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر بۆ هاووڵاتییان: بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستی سلێمانی: هیچ کەسێک بەهۆی خۆڵبارین نەهاتووەتە نەخۆشخانەکان
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی عێراق: شەپۆلی خۆڵبارینەکە مەترسیدار نییە و سێ ڕۆژ دەخایەنێت
- ژینگە
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: دوو ڕۆژی داهاتوو گەرمە و دواتر بارانبارین دەستپێدەکات