
باڵەخانەی دادگای فیدڕاڵی
ئاڤا نیوز
ڕۆژی چوارشەممە (30ی نیسان) دادگای فیدڕاڵی سکاڵایەکی هەریەکە لە سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق تاوتوێ دەکات، کە تیایدا داوا دەکەن دادگاکە بڕیارێکی پێشووی خۆی سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئاویی نێوان عێراق و کوەیت هەموار بکاتەوە.
وێنە گەورەکە: ساڵی 2023 دادگای فیدڕاڵی ڕێککەوتنی دەریایی خۆر عەبدوڵڵای لەنێوان کوەیت و عێراق بە نادەستووری لەقەڵەمدا، بەهۆکاری ئەوەی لە پەرلەمان دەنگی دوو لەسەر سێی پەرلەمانتارانی بەدەستنەهێناوە کە مەرجێکی دەستوورییە بۆ پەسەندکردنی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان، ئەم بڕیارەی دادگاش کێشەی بۆ پەیوەندییە دەرەکییەکانی عێراق دروستکردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای فیدراڵی، ڕۆژی چوارشەممە (30ی نیسان) دادگاکە دوو سکاڵای هەریەکە لە لەتیف ڕەشید سەرۆککۆمار و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران تاوتوێ دەکات، ئەو دوو سەرۆکایەتییەش لە سکاڵاکەیاندا داوایانکردووە دادگای فیدڕاڵی پێداچوونەوە بە بڕیارێکی خۆیدا بکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی ئاویی نێوان عێراق و کوەیت کە ڕۆژی 4ی ئەیلولی 2023 دەریکردووە.
باکگراوند: ڕێککەوتنی خۆر عەبدوڵڵا ساڵی 2012 لەنێوان عێراق و کوەیت واژۆکرا، بەهۆی ئەو ڕێککەوتنەش عێراق مافی هاوبەشی لە ڕێڕەوی ئاوی خۆر عەبدوڵڵای لەدەستدا و رووبەرێکی فراوانی ئاوی لەسەر حیسابی عێراق درایە کوەیت، ئەوکاتیش ڕێککەوتنەکە ناڕەزایی لێکەوتەوە و مالیکی کە ئەوکات سەرۆکوەزیران بوو تۆمەتبارکرا بەوەی سازشی لەسەر مافی عێراق لە ڕێڕەوی دەریایی خۆرعەبدوڵڵا کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و پووتین هەوڵی ڕاگرتنی جەنگی ئیسرائیل و ئێران دەدەن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی فڕۆکەخانەکانی عێراق 24 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
چات جی پی تی لەکار دەکەوێت
10 حوزەیران
عێراق میوانداریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ژنانی ڕاگەیاندنکاری عەرەب دەکات
10 حوزەیران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی فڕۆکەخانەکانی عێراق 24 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئـێران و ئیسرائیل: بەشێک لە درۆنەکان لە عێراق ئاڕاستەی ئیسرائیل کراون