کۆمیسیۆن کارکردن بە زیاتر لە ملیۆنێک و 200 هەزار کارتی دەنگدان ڕادەگرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش

لۆگۆی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، بۆ هەڵبژاردنەکەی مانگی 11ی ئەمساڵ کارکردن بە زیاتر لە ملیۆنێک و 209 هەزار کارتی دەنگدان ڕاگیراوە، ئەویش بەهۆی ئەوەی خاوەنەکانیان لە ژیاندا نەماون، کارتەکان کاتی بوون، گۆڕانکارییان تێدا کراوە یان لە ڕۆژی دەنگداندا کاریان نەکردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 11-11ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەکرێت. بەگوێرەی کۆمیسیۆنیش زیاتر لە 29 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان لەم هەڵبژاردنەدا هەیە.
لێدوانی فەرمی: دادوەر عامر حوسێنی، سەرۆکى بەڕێوەبردنى هەڵبژاردن لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، شەش مانگ لەمەوبەر داوایان لە وەزارەتی تەندروستیی کردووە ناوی مردوانیان بۆ ڕوانە بکات تا ناویان لە لیستی دەنگدەراندا بسڕنەوە، بەشێوەی خولیش ئەوان تۆماری دەنگدەران لەناوی مردوان پاک دەکەنەوە تا هیچ گومانێک لەسەر پاک و بێگەردی لیستی دەنگدەران دروستەنەبێت.
ژمارەکان وادەڵێن: زیاتر لە 75 هەزار کارتی دەنگدانی کارتی، زیاتر لە 23 هەزار کارتی دەنگدان کە ڕۆژی دەنگدان نەخوێنراونەتەوە، ملیۆنێک و 98 هەزار کارتیش کە بەهۆی گۆڕانکاریی یان ڕاستکردنەوە سەرلەنوێ دروستکراونەتەوە، لەگەڵ 11 هەزار و 304 کارت کە خاوەنەکانیان لە ژیاندا نەماون کارکردن پێیان ڕاگیراوە، بەکۆی گشتیش کارکردن بە ملیۆنێک و 209 هەزار و 349 کارت ڕاگیراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 14 خولەک لەمەوپێش
فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن بەردەوامە
- جیهان
- 16 خولەک لەمەوپێش
کارەبا لە ئیسپانیا و پورتوگال کوژایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
توێژینەوەیەک: دوو شەو نەخەوتن چوار ساڵ بەتەمەنتر دەکات
27 نیسان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە زیقاڕ بەهۆی سەختی ژیان دەیان گەنج تووشی نەخۆشی دەبن
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان سوودانی بانگهێشتی ئیتاڵیا دەکرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دڵنیایی لە "پاراستنی ژیانی شەرع لە لووتکەی عەرەبی" دەدات