
ئاڵای وڵاتانی ڕووسیا و ئەمریکا
ئاڤا نیوز
سێرگی لاڤرۆڤ و مارکۆ ڕۆبیۆ لە پێناو ئامادەسازییەکان بۆ کۆبوونەوەیەکی دیکەی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.
وێنە گەورەکە: کۆبوونەوە و دانوستانی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا لەسەر پرسی کۆتایهێنان بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا دوای هەوڵێکی زۆر ئەنجامدرا و وێستگەی یەکەمی کۆبوونەوەکانیش لە سعودییە بوو، ئێستا هەردوولا لە هەوڵی ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکاندا.
بڵاوکراوەی فەرمی: ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بڵاویکردووەتەوە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان هەریەک لە سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنجامدراوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پرسی جەنگ لەگەڵ ئۆکراینا و ئامادەسازییەکان بۆ بەردەوامی و خێراکردنی کۆبوونەوە و دانوستاندنەکان تاوتوێ کراوە.
- ئەنجامەکانی کۆبوونەوەی نێوان ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و ستیڤ ویتکۆڤ، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بەشێکی دیکەی گفتووگۆکانی وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات بووە و کارکردنی هاوبەش لە پێناو لابردنی بەربەستەکانی بەردەم بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ڕووسیا ئامانجی سەرەکی و هاوبەشی هەردوو دەوڵەت دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دواین کۆبوونەوەی فەرمی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا لە ڕۆژی هەینی 25 – 4 – 2025 بوو لە نێوان نێوان ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و ستیڤ ویتکۆڤ، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە مۆسکۆ بەڕێوەچوو.
بۆچی گرنگە: بەردەوامی و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی واشنتن و مۆسکۆ کاریگەریی گەورەی لەسەر ئاشتی جیهانی و خێراکردنی پرۆسەی ڕاگرتنی جەنگ لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا دەبێت، بە نزیکبوونەوەی ئەمریکا و ڕووسیا، ئەنجامدانی ڕێککەوتنی ئاشتی لە نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا ئەگەرێکی بەهێزتر دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- جیهان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین سزا دەدات
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت