پەرلەمانتارێکی ئێران: ئیسرائیل بکەری تەقینەوەکەی بەندەر عەباسە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 28 نیسان

دیمەنی بەندەر عەباس لە باشووری ئێران کە لە ئاسمانەوە گیراوە
ئاڤا نیوز
هەرچەندە بەرپرسانی باڵای ئێران ڕەتیانکردەوە کە دەستێکی تێکدەرانە تەقینەوەکەی بەندەر عەباس هەبووبێت، بەڵام محەممەد سیراج، پەرلەمانتاری تاران، بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئاماژەگەلێکی ڕوون هەیە ئیسرائیل دەستی لە تەقینەوەکەدایە.
چیرۆکی سەرەکی: سیراج لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی هەواڵی ڕۆکنا کە لە تاران پەخش دەکات، بانگەشەی ئەوەی کردووە تەقینەوەکەی بەندەر عەباس لە ئێران کارێکی تێکدەرانەیە.
لێدوانی فەرمی: سیراج، باس لەوە دەکات کە تەقینەوەی بەندەرەکە لە چوار خاڵی جیاواز ڕوویداوە و ڕایگەیاند: ڕوودانی تەقینەوەکە لە چوار خاڵی جیاواز، بەواتای ئەوە دێت ماددەی تەقینەوە لە ناو کۆنتەینەرەکاندا هەبووە.
- ئەگەری ڕووداوی ئاگری سروشتیی ڕەت دەکەمەوە، بەگشتیی ماددە کیمیاییەکان تەنیا لە یەک خاڵدا ئاگردەگرن و دەبنە هۆی کەوتنەوەی ئەم جۆرە تەقینەوانە. ڕەنگە ئەم کۆنتەینەرانە لە کاتی گواستنەوەدا تەقینەوەیان تێدا دانرابێت، تەنانەت ڕەنگە لەلایەن سیخوڕانی خۆجێییەوە تەقینەوەیان تێدا دانرابێت.
- ئەگەری ئەوە هەیە ئیسرائیل مانگە دەستکردەکانی بەکارهێنابێت بۆ تەقینەوەکان یان ئامێری تەوقیتکردن کە لە دوورەوە کاریان پێدەکرێت، بەکاریهێنابێت.
- ئیسرائیل بە تەواوی حیسابی ئەوەی کردبوو کە کۆنتەینەرەکان زۆرترین زیان لە بەندەرەکە دروست دەکات. ئاماژەگەلێکی ڕوون هەیە کە ئیسرائیل دەستی لەم کارەدا هەیە.
چی ڕوویدا؟ دوێنێ نیوەڕۆ تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەندەر عەباس ڕوویدا و هێشتا هۆکارەکەی نەدزۆراوەتەوە. لەو تەقینەوەیەدا کە چەند کۆنتەینەرێک تەقینەوە تاوەکو ئێستا 40 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە هەزار کەسیش برینداربوون. دیمەنەکانیش دەریدەخەن کە تەقینەوەکە زیانێکی زۆری بە بەشێکی بەندەرەکە گەیاندووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
کارمەندانی بەرگری و ناوخۆ لە سەرەگرتنی ئەلیکترۆنی دەبەخشرێن
- عێراق
- 4 خولەک لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران