پردێكی مووسڵ پێش کردنەوەی دەڕووخێت

شەیری بکە لە:
پردێكی مووسڵ پێش کردنەوەی دەڕووخێت

دیمەنی ئەو پردەی موسڵ کە پێش کردنەوەی ڕووخا

ئاڤا نیوز

پردێكی شاری مووسڵ دوای كەمتر لە ساڵ و نیوێك لە دروستكردنی، دەڕووخێت. ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەواش تایبەت بە ئاڤا دەڵێت، ماوەی شەش مانگە ئەنجوومەن كێشەكانی خۆی پێ چارەسەر نەكراوە، بۆیە هیچ چاودێری و ڕەقابەیەكی لەسەر پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان نەماوە.

وێنە گەورەکە: بەرزە پردی سوێس لە بەری چەپی مووسڵ كە وەك پردێكی پاڵپشتی بۆ بەرزەپردی خوەسەڕ لە كۆتاییەكانی ساڵی 2023 بونیادنرابوو، بە زەویدا ڕۆدەچێت و وێنەی داتەپینی كۆڵەگەكانی، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تەنیوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو پردە بەر لە كردنەوەشی لەلایەن كۆمپانیا وەبەرهێنەكانەوە، جارێك كێشە تەكنیكییەكانی چاككراوەتەوە، بەڵام بەهۆی داتەپینی خاك و خۆڵی ژێر پردەكە كە بەر لە پرۆژەكە وەك پێویست زەمینەسازی بۆ نەكرابوو، یەكێك لە كۆڵەگە سەرەكییەكانی پردەكە، ڕۆدەچێت و بەهۆیەوە پردەكە لەناوەڕاستییەوە لەت دەبێت.

ئەمەش بزانە: ئەوەی جێی خۆشحاڵییەوە، ئەو پێشهاتە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

لێدوانی فەرمی: ئەحمەد كیكی، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی پارێزگا خۆی لە كێشە و قەیرانەكان ڕۆچووە و شەش مانگە كۆ نەبووەتەوە، چۆن بتوانێت كێشە ئیداری و خزمەتگوزارییەكانی شارەكە چارەسەر بكات. وتیشی، "بەهۆی وەستانی كۆبوونەوەكان ناتوانین چاودێری پرۆژەكان بكەین".

کاریگەری و لێکەوتەکانی: هەرەسهێنانی ئەو پڕۆژەیە كاردانەوەی زۆری هاووڵاتیانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەدوای خۆیدا هێناوە، دانیشتووانی مووسڵ دەڵێن، لەدوای كۆنترۆڵكردنەوەی شارەكە لەدەستی داعش و دەستپێكردنی هەڵمەتی بونیادنانەوەی ژێرخانی مووسڵ، دەیان ملیۆن دۆلار بەناوی پرۆژەكانەوە دیار نەماوە كە لەلایەن ڕێكخراوە جیهانییەكان و وڵاتانەوە كۆمەك كرابوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ