
نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی
ئاڤا نیوز
بۆ جاری دووەم خەڵاتی نێودەوڵەتیی دەبەخشرێتە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی وەك باشترین سەنتەری چارەسەریی جەڵتەی مێشك لەسەر ئاستی عێراق.
چیرۆكی سەرەكی: لەبەرامبەر چارەسەركردنی كەیسە دەگمەنەكانی نەخۆشیی جەڵتەی مێشك، كۆمەڵەی نێودەوڵەتیی بۆ جەڵتەی مێشك، بۆ جاری دووەم خەڵاتێكی نێودەوڵەتیی دەبەخشێتە بەشی هەناویی مێشك و دەماری نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، وەك باشترین و یەكەم سەنتەری چارەسەریی جەڵتەی مێشك لەسەر ئاستی عێراق.
لێدوانی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی سلێمانی، لێدوانی فەرمی دكتۆر زانا عەبدولرەحمان، سەرۆكی بەشی هەناویی مێشك و دەمار لە نەخۆشخانەی شار بڵاودەكاتەوە كە ئاماژەی بەوە كردووە، خەڵاتەكەی ئەمساڵی كۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ جەڵتەی مێشك بۆ نەخۆشخانەی شار پلاتینیۆمە و پلەیەك بەرزترە لە خەڵاتی ساڵی ڕابردوو.
ڕوونیشی كردەوە، ئەو خەڵاتەی پێیان بەخشراوە؛ هاوشێوەی وڵاتانی زۆر پێشكەوتووە سەبارەت بەوەی بەشی هەناویی مێشك و دەماری نەخۆشحانەی شار باشترین سەنتەری چارەسەریی جەڵتەی مێشكە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: كۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ جەڵتەی مێشك، وەك ڕێكخراوێكی جیهانی باوەڕپێكراوی تەندروستی، ساڵی پاریش خەڵاتێكی نێودەوڵەتی بەخشیە بەشی هەناویی مێشك و دەماری نەخۆشحانەی شار وەك باشترین سەنتەری چارەسەری جەڵتەی مێشك لەسەر ئاستی عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری بە شوفێران دەدات؛ گەشتەکانتان دوابخەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
نمایشی مەلەوانیی دانیشتوانی گوندێكی بەردەڕەش سەرنجی سەردانیكارانی ڕاكێشاوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی چینی بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوامە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەیەمی وڵاتانی عەرەبییە لە کڕینی ئۆنلایندا
15 ئاب
- تەندروستی
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری لەبارەی خواردنەوەی قاوە خێرا ئامادەكراوەكان دەدەن