
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئێران لە نوێترین لێداونیدا سەبارەت بە دانوستاندنەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا دەڵێت، هەڵسوکەوتەکانی ئەمریکا گومانەکانی زیاتر کردووە سەبارەت بە نەبوونی متمانە و جددیەتی ئەمریکا لە دۆزینەوەی چارەسەر و دیپلۆماسییەت.
وێنە گەورەکە: دانوستاندنەکانی ئەمریکا و ئێران لەسەر بنەمای بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران بووەتە پرسێکی گرنگی جیهان، تاوەکو ئێستا هەردوولا سێ گەڕی دانوستاندنیان ئەنجامداوە، هەردوولاش کۆبوونەوەکانیان بە "ئەرێنی" وەسف کرد، لەمیانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، پەرەسەندنە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانیان تاوتوێ کرد.
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئێران پێداگری لەسەر بەکارهێنانی وزەی ئەتۆمی دەکات بۆ مەبەستی ئاشتیانە، ئەمەش پێویستی بە پیتاندن هەیە، هاوکات هەڵسوکەوتی دژبەیەکانەی ئەمریکییەکان، نەبوونی متمانە بە جددیەتی ئەوان لە بەدواداچوونی دیپلۆماسییەتدا دروست دەکات.
کاریگەری و لێکەوتەکان: لە نوێترین بڕیاری وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، کۆمپانیایەک و شەش کەسایەتی ئێرانی خستە نێو سزاکانی ئەمریکاوە، ئەمەش نیگەرانی تارانی بەدوای خۆیدا هێنا.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: گەڕی چوارەمی دانوستاندنەکانی نێوان هەردوولا بەگوێرەی سەرچاوەکانی ئاگادار لە دانوستاندنەکان کە بڕیاربوو ئەم شەممەیە بەڕێوەبچێت دواخرا. لەبارەی ئەمەوە بەرپرسێکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، کە تاران و واشنتن ڕێککەوتبوون کە لە داهاتوویەکی نزیکدا جارێکی دیکە کۆببینەوە، بەڵام هیچ وادەیەکیان دیاری نەکردووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
چوار گەنج لە ڕووباری خازر خنکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پاکستانەوە بۆ سلێمانی؛ چیرۆکی گەڕانەوەی گەنجێک بۆ نیشتمانی باوکی
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر ماڵێک بۆ حەیرانبێژان کرایەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین: وا دەكەین یانەی هەولێر لەڕووی داراییەوە پشت بەخۆی ببەستێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلی تێسلا بە كارەبای پرۆژەی ڕووناكی ئاشکرا دەکرێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەر لە کەناراوەکانی یەمەن بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکەوە گیانیان لەدەستدا
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
حووسییەکان: هێرشمان کردووەتە سەر سێ ئامانج لە ئیسرائیل
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات: کێشەی بێئاوی لە غەززە بنبڕ دەکەین