حکومەت چۆن هاوکاری ئەو کەسانە دەکات کە ئۆتۆمبێلی هایبرێد و کارەبایی دەکەنە تاکسی؟

شەیری بکە لە:
حکومەت چۆن هاوکاری ئەو کەسانە دەکات کە ئۆتۆمبێلی هایبرێد و کارەبایی دەکەنە تاکسی؟

دیمەنی ئاماژەیی بۆ تاکسی کارەبایی و هایبرێد. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێگە بە شۆفێران و خوازیاران دەدات تاکسی نوێ بهێننە کوردستان و وەزارەتی ناوخۆ دوایین زانیاریی لەبارەیانەوە بۆ ئاڤا ئاشکرا دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: بە مەبەستی پاراستنی ژینگەی هەرێمی کوردستان و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی گەیاندن بۆ هاووڵاتیان، وەزارەتی ناوخۆ ڕێگە بە شۆفێرانی تاکسی و خوازیاران دەدات ئۆتۆمبێلە کارەبایی و هایبێردەکان بهێنە هەرێمی کوردستان و بیکەنە تاکسی.

لێدوانی فەرمی: د. هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ بە ئاڤا میدیای گوت: هاووڵاتییان دەتوانن ئۆتۆمبێلە کارەبایی و هایبرێدەکان بهێننە هەرێمی کوردستان و بیکەنە تاکسی، بەشێکیان لە پارەی گومرگ و تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان دەبەخشرێن، بەشێکیشیان لە تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان دەبەخشرێن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو کەسانەی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان دەهێنن و دەیکەنە تاکسی، لە پارەی گومرگ و تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکە دەبەخشرێن، ئۆتۆمبێلە هایبرێدەکانیش لە پارەی تۆمارکردن دەبەخشرێن.

لەلایەکی دیکەوە:  جەوهەر مەحموود، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "ئۆتۆمبێلی هایبرێد و کارەبایی لەبەر ئەوەی دۆستی ژینگەن گومرگ نادەن بەخشراون تەنیا باجیان لێ وەردەگیرێت، بەپێی نرخی ئوتومبێلەکە 2.2% هەژمار دەکرێت."

شەیری بکە لە: