
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا. وێنە؛ AA
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری سووریا بە فەرمی بانگهێشتی بەغدا کراوە بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی وڵاتانی عەرەبی، بەڵام شەرع مەترسیی هەیە بکرێتە ئامانج بۆیە داوای پارێزبەندیی ئەمریکای کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: لە 17ـی ئەم مانگە، عێراق میوانداری کۆبوونەوەی لووتکەی عەرەبی لەبەغدا دەکات، وێڕای ناکۆکییە سیاسییەکان لە بەشداریکردنی ئەحمەد شەرع، حکومەتی عێراق بە فەرمی وەک سەرۆککۆماری سووریا بانگهێشتی لووتکەکەی کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرەڕای ئەوەی حکومەتی عێراق گەرەنتی داوەتە ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا کە پارێزراوە، بەڵام بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان، شەرع داوای گەرەنتیی ئەمریکای کردووە بەشێوەیەک کە کۆمپانیایەکی ئاسایشی ئەمریکی پاسەوانیی بکات، چونکە ترسی ئەوەی هەیە بکرێتە ئامانج.
زانیاریی زیاتر: میدیا عێراقییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، بێدەنگیی ئێران بەرامبەر بە سەردانەکە ترسی دیمەشقی زیاتر کردووە، ئامادەبوونی شەرع لە لووتکەکە پەیوەستە بە ڕێکارە ئەمنییەکانەوە، بەغدا چەندین گەرەنتی ئەمنیی بە سووریا داوە لەوبارەیەوە، بەڵام حکومەتی سووریا گەرەنتی زیاتری دەوێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بانگهێشتکردنی شەرع کاردانەوەی لایەنە سیاسی و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانی بەدوای خۆیدا هێناوە، چونکە شەرع پێشتر لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریی عێراقەوە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 12 خولەک لەمەوپێش
ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی لافاوە لە پاکستان تا دێت زیاد دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی چینی بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوامە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەیەمی وڵاتانی عەرەبییە لە کڕینی ئۆنلایندا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە نزم دەبنەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
توندوتیژیی بەرامبەر پیاوان زیادبووە؛ لەژێر فشارێكی سەختی ئابووریدان
14 ئاب
شاباز زەمانی وردەکاریی ئەلبوومە نوێیەکەی ئاشکرا دەکات
13 ئاب
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
حیزبوڵڵای عێراق بۆ سوودانی: دەستبەرداری چەکی بەرگری نابین
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی کەرکووک وردەکاریی تەقینەوەکەی نزیک مەزارگەیەکی ئایینی ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمساڵ زیاتر لە 21 ملیۆن کەس لە چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن بەشدارییان کردووە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
منداڵێک لە مووسڵ بەهۆی پەلاماری سەگی بێلانە گیانی لەدەستدا
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەسرە بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر کوژرا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو