مەحموود محەممەد: لیژنەكانی پارتی و یەكێتی لەسەر سەرجەم بنەماكانی پێكهێنانی حكومەت ڕێككەوتوون
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای دەكات كە ئەو لیژنانەی پارتی و یەكێتی كە بۆ پێكهێنانی كابینەی 10ی حكومەت پێكهێنراون، لەسەر سەرجەم بنەماكان ڕێككەوتوون و ئومێد هەیە لە داهاتوویەكی نزیكدا حكومەت پێكبهێنرێت.
لێدوانی فەرمی: مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: پارتی و یەكێتی لیژنەی تایبەتیان بۆ پرسی پێكهێنانی حكومەت هەیە، دوو تەوەر گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت، یەكێكیان بریتییە لە چۆنیەتی پێكهێنانی كابینەی تازە و ئەو بنەمایانەی كە لەسەری پێكدەهێنرێت، لیژنەكان لەسەر سەرجەم بنەماكان ڕێككەوتوون، ئەوەی دەمێنێتەوە پۆستەكانە بە شێوازێك بێت كە هەموو لایەكمان تێیدا بەشدار بین.
- مانگی داهاتوو پەرلەمانی كوردستان دەستبەكار دەبێت و ئەو كێشانەیشی كە هەن چارەسەر دەبن هاوكات ئەو ڕێوشوێنە یاساییانەیشی كە پێویستن بۆ چۆنیەتی پێكهێنانی كابینەی تازەی حكومەت هەنگاوی باش دەچنە پێش.
- بەپێی ئەو ناوەڕۆكەی كە لە ڕاگەیێنراوی هاوبەشی دوو ڕۆژی ڕابردووی پارتی و یەكێتیدا هەیە، ئومێد هەیە كە لە داهاتوویەكی نزیكدا كابینەی تازەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكبهێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نمایشی مەلەوانیی دانیشتوانی گوندێكی بەردەڕەش سەرنجی سەردانیكارانی ڕاكێشاوە
6 خولەک لەمەوپێش
هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی چینی بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوامە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەیەمی وڵاتانی عەرەبییە لە کڕینی ئۆنلایندا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە نزم دەبنەوە
15 ئاب
توندوتیژیی بەرامبەر پیاوان زیادبووە؛ لەژێر فشارێكی سەختی ئابووریدان
14 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاکردنی ناوی منداڵ لە فۆرمی خۆراک دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای لووتکەی ئەلاسکا ترەمپ و زێلێنسکی کۆدەبنەوە