ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی لافاوە لە پاکستان تا دێت زیاد دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

لافاوی پاکستان ئاستەنگی بۆ هاووڵاتییان دروست کردووە
ئاڤا نیوز
ماوەی دوو ڕۆژە بارابێکی بەخوڕ ناوچەکانی پاکستانی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە سەدان کەس بوونەتە قوربانی.
چیڕۆکی سەرەکی: ڕۆژی هەینی 15-8-2025، بەهۆی بارانی وەرزییەوە، لافاو و ڕۆچوونی زەوی لە سەرانسەری باکووری پاکستان ڕووی دا و لە ئەنجامدا سەدان کەس لە ناوچە شاخاوییەکان گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون.
بڵاوکراوەی فەرمی: دەسەڵاتدارانی پاکستان ڕایانگەیاند: لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی ڕۆچوونی زەوی و بارانی بەخوڕ 321 کەس گیانیان لەدەستداوە کە زۆربەیان لە هەرێمی شاخاوی خەیبەر پختونخوان.
لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی پاکستان، هۆشداریی بە خەڵکی ناوچەی باکووری ڕۆژئاوی پاکستان دا کە بارانبارین بەردەوام دەبێت بۆیە بۆ کاری پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان دەرنەکەون و ژیانی خۆیان نەخەنە مەترسییەوە.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نمایشی مەلەوانیی دانیشتوانی گوندێكی بەردەڕەش سەرنجی سەردانیكارانی ڕاكێشاوە
5 خولەک لەمەوپێش
هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی چینی بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوامە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەیەمی وڵاتانی عەرەبییە لە کڕینی ئۆنلایندا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە نزم دەبنەوە
15 ئاب
توندوتیژیی بەرامبەر پیاوان زیادبووە؛ لەژێر فشارێكی سەختی ئابووریدان
14 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاکردنی ناوی منداڵ لە فۆرمی خۆراک دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای لووتکەی ئەلاسکا ترەمپ و زێلێنسکی کۆدەبنەوە