
ڕیم عەبلی ڕادۆڤان، کچە پەنابەری ئەڵمانیا بە ڕەگەز عێراقی
ئاڤا نیوز
پارتی سۆشیال دیموکراتی ئەڵمانیا لیستی ناوی وەزیرەکانی کابینەی نوێی حکومەتی ئەو وڵاتەی ئاشکراکرد و لیستەکەش ناوی پەنابەڕێکی بە ڕەچەڵەک عێراقی تێدایە.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنی فیدراڵی ئەڵمانیا کە لە 23-2-2025 بەڕێوەچوو، هەردوو پارتی سۆشیال دیموکراتی ئەڵمانیا و پارتی کریستیان دیموکراتی راستڕۆ زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتەیان بەدەستهێنا. هەردوو پارتەکە لەسەر دامەزراندنی حکومەتێکی هاوبەش بەسەرۆکایەتیی فریدریش مێرز، سەرۆکی پارتی کریستیانی دیموکرات ڕێککەوتن.
ڕاگەیێنروای فەرمی: بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئەڵمانی، پارتی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانی لیستی وەزیرەکانی لە حکومەتی نوێی ئەڵمانیا ڕاگەیاند کە پارتی کریستیان دیموکراتی راستڕۆ سەرۆکایەتی دەکات، لەنێو لیستەکەشدا ڕیم عەبلی ڕادۆڤان کە بەڕەگەز عێراقییە دەکرێتە وەزیری گەشەپێدان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕیم، ئێستا لە کۆمسیاری کۆچ و یەکگگرتنەوەی ئەڵمانیا کار دەکات، هەروەها پەنابەرێکی تەمەن 35 ساڵە و بە ڕەچەڵەک عێراقییە، لە تەمەنی شەش ساڵی خێزانەکەی لەعێراقەوە بۆ ئەڵمانیا کۆچیان کردووە.
ئەمەش بزانە: ڕیم شارەزاییەکی تەواوی لەزمانەکانی ئەڵمانی، عەرەبی و ئاشوری هەیە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هیندستان چەند پێگەیەک لە ناو خاکی پاکستان بۆردوومان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دۆخی خورماتوو بەرەو خراپی دەچێت و مەترسی سەرهەڵدانی شەڕ هەیە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەلەریی جەلال عازەبانی لە هەڵەبجە داخرا
2 ئایار
دوو گەنجی ژینگەدۆست زبڵ و خاشاکی سەیرانکەران پاک دەکەنەوە
2 ئایار
ساڵی ڕابردوو هەزار و 400 کرێکاری ناوخۆیی لە شوێنی کرێکاری بیانی دانراون
1 ئایار
داوایەکی نوێی یەکێتی لەبارەی پۆستی جێگری سەرۆکوەزیران
1 ئایار
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق 50 هەزار تۆن گەنم بە دیاریی دەداتە توونس
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر لەکاتی دەنگدان چارەسەر دەکرێت
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار ئەمریکی لە ناوەڕاستی بەغدا دەستگیر دەکرێن
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەیف سامی دەچێتە حەج