
دیمەنی جگەرەکێشانی کەسێک
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ئامارەکان لە هەر پێنج هاووڵاتییەکی عێراقییەک یەکێکیان جگەرە و هاوشێوەکانی دەکێشێت، وەزارەتی تەندروستیش ئاشکرای دەکات کە جگەرەکێشان یەکێک لە 10 بڵاوترین هۆکارەکانی مردنی خەڵکی عێراقە بۆیەش هەوڵی سنووردارکردنی بەکارهێنانی دەدەن.
وێنە گەورەکە: لەم ساڵانەی دواییدا و لەگەڵ سەرهەڵدانی ڤەیپ، جگەرەی ئەلیکترۆنیی و هاوشێوەکانی، ڕێژەی بەکارهێنانی لەنێوان کەسانی تەمەنی خوار 18 ساڵ زیادیکردووە، ئەوەش وایکرد پڕۆژەیاسایەک بۆ قەدەغەکردنی فرۆشتنی جگەرە و هاوشێوەکانی بە کەسانی خوار 18 ساڵ لە پەرلەمانی عێراق ئامادە بکرێت و ئێستا تەنیا دەنگدانی کۆتایی ماوە.
لێدوانی فەرمی: وەسیم گەیلانی، بەڕێوەبەری بەرنامەی ڕووبەڕووبوونەوەی جگەرەکێشان لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، لەئێستادا لە هەر پێنج عێراقییەک یەکێکیان جگەرە دەکێشێت، بەوهۆیەش جگەرەکێشان بە یەکێک لە 10 بڵاوترین هۆکارەکانی مردنی خەڵکی عێراق دادەنرێت.
زانیاریی زیاتر: بەوتەی ئەو بەرپرسەی تەندروستی، جگەرەی ئەلیکترۆنیی لەنێوان گەنجان، هەرزەکار، منداڵ و کچاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بڵاوبووەتەوە و ئەوەش زیانی تەندروستی گەورەی هەیە، بۆیە پڕۆژەیاسای قەدەغەی فرۆشتنی جگەرە بە کەسانی خوار 18 ساڵ هەنگاوێکی باشە بۆ سنوردارکردنی جگەرەکێشان، چونکە یاساکە پێبژاردن و سزا بۆ ئەو کەسانە دادەنێت کە جگەرە بە کەسانی خوار 18 ساڵ دەفرۆشن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری بە شوفێران دەدات؛ گەشتەکانتان دوابخەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
نمایشی مەلەوانیی دانیشتوانی گوندێكی بەردەڕەش سەرنجی سەردانیكارانی ڕاكێشاوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی چینی بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوامە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەیەمی وڵاتانی عەرەبییە لە کڕینی ئۆنلایندا
15 ئاب
- تەندروستی
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری لەبارەی خواردنەوەی قاوە خێرا ئامادەكراوەكان دەدەن