لە سلێمانی هەڵمەتی هۆشیاری بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون بەڕێوەدەچێت
- تەندروستی
- 8 ئایار
ئاڤا نیوز
ڕێگرییەکان بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون بەردەوامە و هەڵمەتی هۆشیاری و چاودێریکردنی بازار لە ناوچە جیاوازەکاندا هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی تەندروستی چەند ڕێنماییەکی پێویستی بۆ پاراستنی هاووڵاتییان لە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون بڵاوکردووەتەوە، لیژنە تایبەتەکانیس بەردەوام چاودێری بازار و شوێنی فرۆشتنی ئاژەڵ و گۆشتفرۆشەکان دەکەن، تاوەکو ڕێگریی لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە بکرێت.
لێدوانی فەرمی: د. ڕزگار عەلی، بەڕێوەبەی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند: لەگەڵ بەرێوەبەرایەتیی ڤێتێرنەری دەستمان بە هەڵمەتی هۆشیاری تەندروستی بۆ بڵاوبونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون کردووە، لەڕێگەی سێ تیمی جیاواز کار بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیییەکە دەکەین.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی د. ڕزگار عەلی، تیمەکانی ڤێتێرنەری لە سەرجەم گەوەڕی ئاژەڵاندا پرۆسەی ڕشاندن ئەنجام دەدەن، لیژنەکانی خۆپاراستن چاودێریی گۆشتفرۆشەکان دەکەن، هەر گۆشتێک مۆری لەسەر نەبێت، دەستی بەسەردا دەگیرێت و گۆشتفرۆشەکەش دەدرێتە دادگا. لە نەخۆشخانەکان شوێنی تایبەت بۆ ئەو کەسانە دانراوە کە گومانی تووشبوونیان بە تای خوێنبەربوون لێ دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتووچۆی سلێمانی هۆشداری بە شوفێران دەدات؛ گەشتەکانتان دوابخەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
نمایشی مەلەوانیی دانیشتوانی گوندێكی بەردەڕەش سەرنجی سەردانیكارانی ڕاكێشاوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی چینی بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوامە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەیەمی وڵاتانی عەرەبییە لە کڕینی ئۆنلایندا
15 ئاب
- تەندروستی
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری لەبارەی خواردنەوەی قاوە خێرا ئامادەكراوەكان دەدەن