سوودانی: دەمانەوێت پەیوەندییەکانی تورکیا و عێراق بەشێک بێت لە هاوکێشەی سەقامگیری ناوچەکە
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پانێلێکدا؛ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
لەئەنقەرەوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق خواستی وڵاتەکەی ئاشکرادەکات، بۆ ئەوەی پەیوەندیی نێوان عێراق و تورکیا بەشێک بێت لە هاوکێشەی سەقامگیریی ناوچەکە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی پێنجشەممە 8-5-2025 محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە یاوەری شاندێکی باڵا گەیشتە ئەنقەرە و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕێککەوتننامەیەکی 11 خاڵییان لە بوارەکانی سەربازی و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و بەرەنگاربوونەوە و ڕێگریکردن لە بازرگانی ماددەی هۆشبەر واژۆکرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە: لەمیانی بەشداریکردنی لە پانێلێکدا لە ئەنقەرە، سوودانی ڕایگەیاند: دەمانەوێت پەیوەندییەکانی تورکیا و عێراق بەشێک بێت لە هاوکێشەی سەقامگیریی ناوچەکە، چونکە پێگەی تورکیا زۆر گرنگە بۆ ئێمە.
-ڕێگەی گەشەپێدان بە سەرپەرشتی عێراق و تورکیا یەکێکە لە پرۆژە گرنگەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست .
- پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان پڕۆژەیەکی ستراتیژییە بۆ وڵاتانی ناوچەکە، بەتایبەت بۆ تورکیا.
- حکومەتەکەی نەتانیاهۆ هەوڵدەدات هەموو ناوچەکە ڕاپێچی شەڕێکی خوێناوی بکات.
- عێراق دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی دیکە ڕەتدەکاتەوە، ئەو بابەتەش یەکێکە لەبەرنامەی کاری حکومەتەکەی.
- پرسی ئاو بۆ عێراق هەستیارە، حکومەتەکەمان بەگوێرەی ڕێککەوتنە هاوبەشەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ مامەڵە دەکات.
- هاوکارییەکی بەرفراوان لە نێوان عێراق و تورکیا لە بواری بازرگانی و وەبەرهێناندا هەیە.
- تورکیا پڕۆژەی وەبەرهێنانی گەورەی لە عێراق هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 21 خولەک لەمەوپێش
کەمپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ شاعیرێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یادی 80 ساڵەی سەرکەوتنی یەکێتیی سۆڤێت بەسەر ئەڵمانیا دەکرێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداری كۆڕبەندی دەوحە دەكات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بانکی ڕافیدەین دوو هەزار دۆلار بە بەهای فەرمی دەداتە حەجخوازان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کەمپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ شاعیرێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکرێت
21 خولەک لەمەوپێش
هۆکارەکانی پشت دابەزینی خێرای بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی عێراق
8 ئایار
حاڵەتەکانی تووشبوون بە ئایدز لە زیقار بەرز دەبێتەوە
8 ئایار
50 ملیۆن دۆلاری خەڵک بەناوی مامەڵەی دراوی ئەلیکترۆنییەوە مایەپووچ دەکرێت
7 ئایار
لە سنووری هەولێر سەفاری پارکێک دروست دەکرێت
7 ئایار
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بانکی ڕافیدەین دوو هەزار دۆلار بە بەهای فەرمی دەداتە حەجخوازان
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە شەرگات دەست بەسەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنیدا دەگیرێت
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی دەگەڕێتەوە بەغدا
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنمەکەی عێراق تونسییەکان نیگەران دەکات
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: ڕۆژانە پێنج بۆ شەش گەشتی حەجخوازان ڕێکدەخرێت