
دیمەنی ئاماژەیی بە ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون
ئاڤا نیوز
ئێستا هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە شاری كەركووك نەماوە و ئەو تووشبووەی كە لە نەخۆشخانە بوو، دوای وەرگرتنی چارەسەریی پێویست، چاكبووەتەوە و ڕەوانەی ماڵەوە كراوە، هاوكات ئەنجامی پشكنینی حاڵەتێكی گوماناوی پاك دەرچووە.
وێنە گەورەكە: لەگەڵ بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە عێراق، پارێزگای كەركووك بووە زۆنی سووری نەخۆشییەكە، بەجۆرێك 40 حاڵەتی گوماناوی بە تووشبوون لەو پارێزگایە تۆماركرا كە هەشت حاڵەتیان پشتڕاست كراونەتەوە، چوار لە تووشبووان مردوون، چوار تووشبووش چاكبوونەتەوە و ڕەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە و ئێستا هیچ تووشبووێك لە نەخۆشخانە نەماوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون، دوو هەفتە لەمەوبەر، هۆبەی ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی تای خوێنبەربوون لە پارێزگای كەركووك پێكهێندرا و دەستبەجێ ژمارەیەك بڕیاری پێویستی دەكرد، لەوانەش؛ قەدەغەكردنی هێنان و بردنی هەمووجۆرە ئاژەڵێك بۆ پارێزگای كەركووك بۆ ماوەی 21 ڕۆژ، هەروەها قەدەغەكردنی سەربڕینی ئاژەڵ لەسەرجەم شوێنەكانی شاردا، جگە لە سەربڕخانەی گشتیی كەركووك.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوک لە ڕاگەیێنراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، ئەومنداڵە تەمەن 9 ساڵەی دوێنی بەگومانی تای خوێنبەربوون پشکنینی بۆکرا، ئەمڕۆ هەینی ئەنجامەکەی گەڕایەوە دەرکەوت تووشی هیچ نەخۆشییەک نەبووە و پشکنیەکەی پاک دەرچووە، بەمەش ئێستا شاری كەركووك هیچ تووشبوویێکی بە تای خوێنبەربوون لێ نەماوە و لە نەخۆشییەكە پاكبووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك داوا لە هاوڵاتییان دەكات پابەندی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی و هۆشیاری بن، پشت بە سەرچاوەی باوەڕپێکراو و فەرمی ببەستن بۆ وەرگرتنی زانیاری، هەروەها دووربكەونەوە لەو سۆشیال میدیا و دەزگا ڕاگەیاندنانەی کە هەواڵی نادروست بڵاودەکەنەوە.
باكگراوند: تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، نیشانەکانی نەخۆشییەکە بریتین لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی جەستە، سەرئێشە و خوێنبەربوونی ژێر پێست، بە نەخۆشییەكی كوشندە هەژماردەكرێت و تا ئێستا چەندین کەسیش بەو نەخۆشییە گیانیان لەدەستداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە پردێ تێکشێکنرا
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای بیتکۆین ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق 245 بازرگانی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەر لەسێدارە دەدرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قسەی دڵی خەڵک لەبارەی مووچە؛ کاتی هەڵوێست و بڕیارە بەرامبەر بەغدا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا چیرۆکی کۆچبەرێکی دیپۆرتکراوەی ڕێگای ئەورووپا لە لیبیاوە بڵاو دەکاتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤێرتێرنەری دهۆك بەدواداچوون بۆ لەناوچوونی هەزاران ماسی لە ئاوی بەنداوی مووسڵ دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لەبارەی خواردنی شیلکەوە دەدرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر دەست بەسەر چوار هەزار دانە بووكەڵەی لابووبوودا گیرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لەبارەی خواردنی شیلکەوە دەدرێت