
نمایشی سەربازی لە گۆڕەپانی سوور بەبۆنەی 80 ساڵەی سەرکەوتنی یەکێتیی سۆڤێت بەسەر ئەڵمانیا لە جەنگی دووەمی جیهانی. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا و لە گۆڕەپانی سوور مەراسیمی ڕۆژی سەرکەوتنی ڕووسیا بەڕێوەچوو.
وێنە گەورەکە: یادکردنەوەی 80 ساڵەی ڕۆژی سەرکەوتنی یەکێتی سۆڤیەت بەسەرکردایەتی ڕووسیا بەسەر سوپای نازی ئەڵمانیا لە ساڵی 1945 بووە بە نەریتێکی ساڵانە، ئەمڕۆ لە ڕووسیا یادی ئەو ڕۆژە کرایەوە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆکەکانی جیهان و نوێنەری وڵاتان.
بڵاوکراوەی فەرمی: کۆشکی کرێملین لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا ئاماژەی بە ناوی ئەو سەرۆک و سەرۆکوەزیرانانە کردووە کە بەشدارن لە یادی سەرکەوتنی ڕووسیا، 29 سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی وڵاتان بەشدارییان لە مەراسیمەکە کردووە کە دیارترینیان شی جین پینگ، سەرۆکی چین و لولا دا سیلڤیا، سەرۆکی بەڕازیل و سەرۆک و نوێنەری ووڵاتانی میسر، بیلاڕووسیا، قیرغستان، تورکمانستان، سڕبیا، ئۆزبەکستان، سلۆڤاکیا، کازاخستان، میانمار و تاجیکستان ژمارەیەک وڵاتی دیکە.
زانیاریی زیاتر: کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور بەشداری مەراسیمەکەی مۆسکۆی نەکرد، بەڵام لەگەڵ کچەکەی سەردانی باڵیۆزخانەی ڕووسیای کرد لە پیۆنگ یانگ و ئامادەی مەراسیمی یادی ڕۆژی سەرکەوتن بوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە هۆی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا ماوەی چەند ساڵێکە وڵاتانی ئەوروپا بەشداری لە یاد و مەراسیمەکانی ڕووسیا ناکەن، ئەلێکساندەر ڤوسیچ، سەرۆکی سڕبیا و ڕۆبەر فیکۆ، سەرۆکوەزیرانی سلۆڤاکیا تەنها سەرکردەکانی ئەوروپا بوون کە بەشداریان لە مەراسیمی ڕۆژی سەرکەوتن لە مۆسکۆ کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە زیاتر لە دوو ملیۆن هاونیشتمانی
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێترین وێنە و پەیامی ڤیدیۆیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بڵاو کرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند هەنگاوێک بۆ پاراستنی ڕووخسار لە پیربوونی پێشوەختە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ساڵی ڕابردوو سەدان ملیۆن منداڵ لە خوێندن بێبەش بوون
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پیسبوونی کەشوهەوای تاران گەیشتە هێڵی سوور
7 تەممووز
ماڵپەڕی JOBS.KRD کارا دەکرێت و گەنجان دەتوانن بە دوای کاردا بگەڕێن
7 تەممووز
شمشێرێکی تەمەن هەزار ساڵی لە ڕووبارێكی هۆڵەندا دەدۆزرێتەوە
6 تەممووز
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین هۆشداری بە ئەمریکا دەدات؛ پڕچەککردنی ئۆکراینا جەنگ درێژ دەکاتەوە
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا بۆ ڕاگرتنی جەنگی ئۆکراینا مەرجی هەیە
- جیهان
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ساڵی ڕابردوو سەدان ملیۆن منداڵ لە خوێندن بێبەش بوون
- جیهان
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دوای کۆبوونەوە لەگەڵ ڕۆبیۆ: هاوپەیمانیمان بەهێز دەکەین