تیروپشک بۆ دابەشکردنی زیاتر لە نۆ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر کرێنشینان دەکرێت

شەیری بکە لە:
تیروپشک بۆ دابەشکردنی زیاتر لە نۆ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر کرێنشینان دەکرێت

ساتی ئیشکردن لە یەکەیەکی نیشتەجێبوون

ئاڤا نیوز


وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان، ئامادەکارییەکانی بۆ دابەشکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر کرێنیشینان دەستپێکردووە و هەفتەی داهاتوو تیروپشک بۆ یەکەکان دەکرێت.

 

چیرۆکی سەرەکی: چوار ساڵ پێش ئێستا  وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، فۆرمی ئۆنڵاینی بۆ دابەشکردنی 9 هەزار و 4 یەکە بە قیستی درێژخایەن بەسەر کرێنشینان بڵاو کردەوە. لە 68 هەزار کەس تەنیا 26 هەزار کەس فۆرمەکەیان بە دروستی پڕ کردبووەوە و کۆدیان بۆ هاتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: زانا عەبدولعەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری تەکنیکی لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بە ئاڤای ڕاگەیاند، "بە بڕیاری وەزیری ئاوەدانکردنەوە هەفتەی داهاتوو تیروپشک بۆ دابەشکردنی  نۆ هەزار و چوار کەس ناویان گەڕاوەتەوە وەزارەت، لە ماوەی ئەم مانگەش تیروپشک بۆ دابەشکردنی یەکەکانیان دەکرێت."

 

زانیاریی زیاتر: دوای تیروپشک یەکەکان بە ناوی ئەو کەسانە دەکرێت کە بۆیان دەرچووە و دوای تەواوبوونی یەکەکەی گرێبەستی لەگەڵ دەکرێت، بە قیستی 20 بۆ 25 ساڵ پێیان دەدرێت. هەروەها بەشێکی زۆری یەکەکان بەڕێژەی 100% تەواونەبوون و زیاتر لە شەش هەزار یەکە بەڕێژەی 35% تەواوبوون.

 

ژمارەکان وادەڵێن: نۆ هەزار و چوار یەکە بەم شێوەیە بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابەش دەبن:-


هەولێر: هەزار و 356 یەکە.

سلێمانی: سێ هەزار و 876 یەکە.

دهۆک: دوو هەزار و 116 یەکە.

هەڵەبجە: 192 یەکە.

ئیدارەی گەرمیان: 360 یەکە.

ئیدارەی سۆران: 360 یەکە.

ئیدارەی ڕاپەرین: 420 یەکە.

ئیدارەی زاخۆ: 324 یەکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: