کرێملن: ترەمپ قسەی ناخۆشی کردووە بەڵام ئارام دەگرین

شەیری بکە لە:
کرێملن: ترەمپ قسەی ناخۆشی کردووە بەڵام ئارام دەگرین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا.وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

کۆشكی کرێملن وەڵامی لێدوانەکانی ترەمپ سەبارەت بە پووتین دەداتەوە و دەڵێت، ترەمپ قسەی ناخۆشی کردووە، بەڵام ئارام دەگرین.

چیرۆکی سەرەکی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و لەبارەی هەوڵەکانی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین بۆ رێککەوتن لەسەر ئاگربەست بۆ جەنگی ئۆکراینا رایگەیاند، "پووتین زۆر قسەی بێ مانا و هیچمان بۆ دەکات، بەڵام هەمیشە ئەو بەڕێزە تەنیا هەندێک قسەی بێ مانا دەکات''.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆشکی کرێملن لە بارەی ئەو لێدوانی ترەمپ لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: بێزار نەبووین لە بارەی ئەو قسانەی ترەمپ دەربارەی ڤلادیمێر پووتین کردی لە بارەی شەڕی ئۆکراینا.

لەلایەکی دیکەوە: دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کرێملن گوتی،''ئێمە تا ڕادەیەک ئارامیمان نواندووە لەو بارەیەوە و دەتوانین بڵێن ترەمپ بەگشتی شێوازی قسەکردن و ئەو دەستەواژانەی بەکاریدەهێنێت تا ڕادەیەک تووندە''.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ