ڕووسیا گەورەترین هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر ئۆکراینا

شەیری بکە لە:
ڕووسیا گەورەترین هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر ئۆکراینا

دیمەنی ئاگری دوای بۆردوومانەکانی ڕووسیا بۆسەر ئۆکراینا. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

ڕووسیا گەورەترین هێرشی ئاسمانی لە ڕێگەی فڕۆکەی بێ بێفڕۆکەوان و مووشەکەوە دەکاتە سەر ئۆکراینا و زێلینسکی هێرشەکە بە گەورەترین هێرشی ئاسمانی لەسەرەتای جەنگەوە ناوزەند دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: دوای پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا، ترەمپ بێ ئومێدبوونی خۆی لە پووتین دەربڕی و سووربوونی ڕووسیای لە بەردەوامی جەنگ ئاشکرا کرد، بەهۆیەوە ڕووسیا گەورەترین هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئۆکراینا دەست پێکرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: هێزی ئاسمانی ئۆکراینا لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند، ڕووسیا شەوی ڕابردوو بە 728 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و 13 مووشەک هێرشی کردووەتە سەر چوار پێگەی سەربازی لە شارەکانی کییێڤ،سۆمی، خێرسۆن و زاپارۆژیا.

هێزی ئاسمانی ئۆکراینا لە ڕاگەیێنراوەکەدا خستنەخوارەوەی 711 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و 7 مووشەکی ڕاگەیاندووە.

لەلایەکی دیکەوە: ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا دوای هێرشەکە بانگەوازی لە ئەمریکا و ئەوروپا کرد و داوای سەپاندنی سزا و ڕاگرتنی ڕووسیای کرد و گووتی: ئەمە گەورەترین هێرشی ڕووسیا بووە لەسەرەتای جەنگەوە و پووتین ویستی کۆتایی پێهێنانی جەنگی نییە، دەبێت بە سزادان و فشارخستنە سەر مۆسکۆ هێرشەکان ڕابگیرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی سێشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئامادەکاری دەکەن بۆ سەپاندنی قورسترین سزا بە سەر ڕووسیادا و لەهەمان کاتدا چەکی زیاتر ڕەوانەی ئۆکراینا دەکرێت بۆ بەهێزکردنی بەرگری ئاسمانی.

شەیری بکە لە: