پەرلەمانی عێراق دانیشتەکانی دەستپێدەکاتەوە و دەنگ لەسەر پرۆژەیاسایەک دەدات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش

باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
دوای کۆتاییهاتنی پشووی یاسادانان، شەممەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق دانیشتنەکانی دەستپێدەکاتەوە و دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای قەدەغەی فرۆشتنی جگەرە بە کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ دەدات.
وێنە گەورەکە: ئەم وەرزە، دوایین وەرزی یاسادانانی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراقە، بۆیەش چاوەکان لەسەر تێپەڕاندنی چەند یاسایەکی گرنگن، بەشێک لە پەرلەمانتارانیش باوەڕیان وایە بەهۆی ئەوەی عێراق چووەتەناو دۆخی هەڵبژاردنەوە، ئەم خولەی پەرلەمان ناتوانێت هیچ یاسایەکی گرنگ دەربکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، ڕۆژی شەممەی داهاتوو 12ـی 7ـی 2025، یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان لە وەرزی دووەمی یاسادانان دەستپێدەکات و بەرنامەی کاری دانیشتنەکەش حەوت بڕگە لەخۆدەگرێت، یەکێک لەوانەش دەنگدانە لەسەر پڕۆژەیاسای قەدەغەکردنی فرۆشتنی جگەرە و هاوشێوەکانی بە کەسانی تەمەن خوار 18 ساڵ.
لەلایەکی دیکەوە: مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش لە پەیامێکدا داوای لە پەرلەمانتاران کرد ئەرکی خۆیان بەجێ بگەیێنن و ئامادەی دانیشتنەکانی کۆتا وەرزی یاسادانانی ئەم خولەی پەرلەمان بن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی لەسەر ڕاسپاردەی سوودانی گەیشتە هەولێر
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئەکسیۆس: ئیسرائیل خۆی بۆ هێرشێکی نوێ دژی ئێران ئامادە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند هەنگاوێک بۆ پاراستنی ڕووخسار لە پیربوونی پێشوەختە
8 تەممووز
لە ساڵی ڕابردوو سەدان ملیۆن منداڵ لە خوێندن بێبەش بوون
8 تەممووز
پیسبوونی کەشوهەوای تاران گەیشتە هێڵی سوور
7 تەممووز
ماڵپەڕی JOBS.KRD کارا دەکرێت و گەنجان دەتوانن بە دوای کاردا بگەڕێن
7 تەممووز
شمشێرێکی تەمەن هەزار ساڵی لە ڕووبارێكی هۆڵەندا دەدۆزرێتەوە
6 تەممووز
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی لەسەر ڕاسپاردەی سوودانی گەیشتە هەولێر
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئەکسیۆس: ئیسرائیل خۆی بۆ هێرشێکی نوێ دژی ئێران ئامادە دەکات