
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەکی تایبەت لە ئاکپارتی بە ئاڤای ڕاگەیاند، هیچ ئەندامێکی ئاکپارتی بەشداری لە مەراسیمەکەی 11ی تەمموزی شاری سلێمانی ناکەن کە تایبەتە بە چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە).
وێنە گەورەکە: بڕیاروایە ڕۆژی 11ی تەمووز، 20بۆ 30 گەریلا و دوو لە سەرکردەکانی پەکەکە لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا لە ڕانیە لە سلێمانی چەک دابنێن. لە ڕێوڕەسمەکدا، ڕێوشوێنێکی ئەمنیی تووند دەگیرێتە بەر، تەنیا میدیای نزیک لە پەکەکە ئامادە دەبن و وێنە و ڤیدیۆکان تۆمار دەکەن، دوای ماوەیەکی کورت دیمەنەکان لەسەر شاشەیەکی نزیک بۆ کەناڵە میدیاییەکان بڵاو دەکەنەوە.
هۆکارە زانراوەکان: ئاڤا زانیویەتی هۆکاری بەشدارینەکردنی ئاکپارتی بە هۆی ژەهراویبوونی 19 سەربازەکەی تورکیایە کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە ئەشکەوتێکی ناوچەی پەنجە کلیت کە پێشووتر شوێنی مانەوەی پەکەکە بووە، بەهۆی گازی میسانەوە ژەهروای بوون و 12یان گیانیان لەدەست دا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەتا بڕیار وابووە کە نوێنەرانی ئاکپارتی و جەهەپە و چەند پارتێکی دیکەش لەو مەراسیمە بەشدار بن، بەڵام دوای ئەو ڕووداوە، ئەندامانی ئەو پارتانە ڕەتیان کردووەتەوە لەو مەراسیمە بەشدار بن.
ئەمەش بەهۆی ئەوەی دەسەڵاتی تورکیا ئێستا لەگەڵ پەکەکە لە ناو پرۆسەی ئاشتیدایە و 12 سەربازی تورکیاش لە شوێنێکی سەر بە پەکەکە گیانیان لەدەست داوە.
هاوکات: بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، کۆبوونەوەکەی شاندی دەم پارتی و وەزیری دادی تورکیا، کە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر بۆ کاتێکی نادیار دواخرا، بەهەمان شێوە بەهۆی گیانلەدەستدانی 12 سەربازەکەی تورکیا بووە.
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 24 خولەک لەمەوپێش
پەتای بەکەلۆری؛ ترس و تۆقاندن لە پێستی زانستدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکی هۆزی هەرکی لەڕێگەی ئاڤاوە پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆری ئاڤا؛ یەکەمەکانی پۆلی 12 چیرۆکی سەرکەوتنەکانیان باس دەکەن
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند هەنگاوێک بۆ پاراستنی ڕووخسار لە پیربوونی پێشوەختە
8 تەممووز
لە ساڵی ڕابردوو سەدان ملیۆن منداڵ لە خوێندن بێبەش بوون
8 تەممووز
پیسبوونی کەشوهەوای تاران گەیشتە هێڵی سوور
7 تەممووز
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا و فەڕەنسا لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچبەران ڕێککەوتن
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لیژنەکەی سوودانی لەبارەی پرسەکانی نەوت و مووچە ڕەشنووسێکی نوێ ئامادە دەکات
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ باجی گومرگی 30% بەسەر عێراقدا دەسەپێنێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کۆبوونەوەی لیژنەی وەزاری تایبەت بەڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا بەڕێوەچوو