
بەخشینەوەی شیرینی خەڵک و سەربازانی پاکستان بەبۆنەی ڕاگەیاندنی ئاگربەست. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ ڕازی بوونی هیندستان و پاکستان بە ڕاگەیاندنی ئاگربەستی بەپەلە و گشتگیر ڕادەگەیەنێت.
وێنە گەورەکە: گرژییەکانی نێوان پاکستان و هیندستان بەرەو تەشەنەسەندنێکی مەترسیدار هەنگاوی دەنا و سەرەڕای بانگەشەی هەردوو دەوڵەت بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان و خۆبەدوورگرتن لە ڕاگەیاندنی جەنگی گشتگیر، بەڵام پێشهاتەکان نیشانەی مەترسیداریان دەردەخست بۆ بەرپابوونی جەنگێکی وێرانکەر لە ناوچەکە، لە دواین ساتدا دۆناڵد ترەمپ بە هەواڵێک کۆتایی بە هەموو مەترسییەکانی جەنگ هێنا.
بڵاوکراوەی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پلاتفۆرمی تروس سۆشیال ڕایگەیاند: "پاش شەوێکی دورودرێژ لە گفتووگۆ و نێوەندگیری نێوان پاکستان و هیندستان، خۆشحاڵم ڕایبگەیەنم هەردوو دەوڵەت ڕازی بوون بە ئاگربەستی بەپەلە و گشتگیر، پیرۆزە لە هەردوو دەوڵەت و بژاردەی ژیرانە و دروستیان هەڵبژارد".
لەلایەکی دیکەوە: هەردوو دەوڵەتی پاکستان و هیندستان ڕاستەوخۆ وتەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکایان پشتڕاستکردەوە و هەردوو وەزارەتی دەرەوەی پاکستان و هیندستان لە بڵاوکراوەیەی فەرمیدا ئاگربەستی هەمیشەییان ڕاگەیاند.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە چەند کاتژمێرێک پێش ڕاگەیاندنی ئاگربەست، وەزارەتی بەرگری پاکستان لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند: لە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر هەرێمی پەنجابی هیندستان سیستەمی بەرگری ئاسمانیی S-400ـی هەرێمەکە کە بەهاکەی ملیارێک و 500 ملیۆن دۆلارە تێکشکێنرا، ئەمەش مەترسیدارترین پێشهات بوو بۆ دەستپێکردنی جەنگێکی مەزنی وێرانکەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی کوردستان: لیستی مووچە ئامادەیە
- عێراق
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق سێ ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورەترین پارچە بەردی هەسارەی مەریخ دەفرۆشرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەماوەی شەش مانگدا زیاتر لە حەوت هەزار ژوانی نێوان هاوسەران لە چاکسازییەکان بەستراون
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕیهانا بەشداری لە فیلمی بابە سەمفوور دەکات
14 تەممووز
وەزارەتی بازرگانی ڕیشهێشتنەوە لە فەرمانبەرانی قەدەغە دەکات
14 تەممووز
دێربی بادینان لە سلێمانی دەکرێت
14 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بوومەلەرزەیەکی بەهێز کەناراوەکانی ئەلاسکای لە ئەمریکا هەژاند
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆدەکاتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئێران ناتوانێت بگەڕێتەوە سەر بەرنامەی ئەتۆمی
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنگرێسی ئەمریکا پرۆژەیاسایەکی دژی عێراق پەسەند کرد
- جیهان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین درێژە بە شەڕی ئۆکراینا دەدات