ئەردۆغان: ڕێکاری پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازەکان دەگرینە بەر

شەیری بکە لە:
ئەردۆغان: ڕێکاری پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی هاوڕەگەزخوازەکان دەگرینە بەر

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا

ئاڤا نیوز

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا سەبارەت بە زیادبوونی کێشە خێزانییەکان لە تورکیا گوتی، ئەگەرچی هەندێک لایەنی دیاریکراو نایانەوێت دانی پێدابنێن، بەڵام گیرۆدەبوون بە کحوول یەکێک لە هۆکارەکانی توندوتیژی خێزانییە".

چیرۆکی سەرەکی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی دایکان بەشداری لە پرۆگرامێکدا کرد بە ناونیشانی "خێزانی بەهێز، تورکیایەکی بەهێز". 

لێدوانی فەرمی: لە میانی پێشکەشکردنی گوتارێک لە پڕۆگرامی "خێزانی بەهێز، تورکیایەکی بەهێز" ئەردۆغان ڕایگەیاند:" سازش لەسەر تاوانەکانی پەیوەندیدار بە توندوتیژی دژ بە ژنان ناکەن و گوتی: "ئێمە بە هەمان شێوە سوورین لەسەر ئەوەی هیچ سازشێک لەسەر توندوتیژی دژ بە ژنان ڕەچاو نەکەین".

لەلایەکی دیکەوە: لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا ئەردۆغان گوتی: لە خەباتداین دژ بە هەموو ئەو نەریتانەی کە هاوسەرگیری دژوار دەکەن. ڕێکاری پێویستیش بۆ بەرەنگاربوونەوەی LGBT (هاوڕەگەزخوازەکان) دەگرینە بەر کە کۆمەڵگا بەرەو بەدڕەوشتی دەبەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ