وەزیرێکی کورد لەبارەی مووچە: کێشەی تەکنیکی هەیە و بەزووترین کات چارەسەر دەکرێت
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
خالید شوانی، وەزیری دادی حکومەتی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری دادی عێراق لەبارەی مووچەی مانگی چوار و گفتوگۆیان لە سوودانی ڕایدەگەیێنێت، کێشەی تەکنیکی هەیە، هەموو لایەک لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی بەزووترین کات کێشەکە چارەسەر بکرێت.
وێنە گەورەکە: لەکاتێکدا 12 ڕۆژ بەسەر مانگی پێنجدا تێپەڕیوە کەچی هێشتا حکومەتی عێراق پارەی مووچەی مانگی چواری بۆ مووچەخۆرانی کوردستان نەناردووە، بە فەرمی و نافەرمیش ئاماژە بە هیچ هۆکارێک ناکات، ئەمە لەکاتێکدایە لە سەرەتای ئەم مانگەوە لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج کراوە،
لێدوانی فەرمی: خالید شوانی، وەزیری دادی حکومەتی عێراق کە کوردە، لەبارەی کێشەی مووچە و گفتوگۆکانیان لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "کێشەکان بەرەو چارەسەر دەچن و لە ماوەیەکی کورتدا چاسەر دەکرێن. هەموو لایەک لەسەر هێڵین تا ئەو کێشە تەکنیکییەی هەیە چارەسەر بکرێت".
باکگراوند: ڕۆژی یەکشەممە 11-5-2025، لەدوای کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، سەرۆکوەزیران محەممەد شیاع سوودانی بەڵێنی بە وەزیرانی کورد دا هەوڵ دەدەن ئەمڕۆ دووشەممە 12ی مانگ پارەی مووچە بنێرن، ئەمە بەپێی قسەی وەزیرێکی کورد کە بۆ ئاڤا قسەی کردبوو، بەڵام سەرەرای بەڵێنەکە ئەمڕۆش هیچ بڕە پارەیەک لە بەغداوە نەنێردرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بیرلەوە دەکەمەوە پێنجشەممە بچمە ئیستەنبووڵ
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
دادگای کارگێڕیی عێراق بڕیارێکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە ڕادەگرێت
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
ڕێکارەکانی سیستمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری دەستی پێکرد
- عێراق
- 42 خولەک لەمەوپێش
لە بانکێکی دیالە زیاتر لە دوو ملیار دینار دەبردرێت
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
باخچەلی سوپاسی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سعودییە پڕۆژەیەکی گەورەی وەبەرهێنان لە ژیری دەستکرد ڕادەگەیێنێت
59 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی تاڵیبان یاریی شەترەنج قەدەغە دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
حەوت لایەنی سیاسی لە کوردستان بە یەک لیست بەشداریی هەڵبژاردن دەکەن
10 ئایار
ڕاگواستنی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سلێمانی دەستیپێکرد
10 ئایار
لەنێوان ئیتاڵیا و یۆنان 43 کۆچبەری کورد ڕزگارکران
10 ئایار
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی نیسان بۆ زیاتر لە سێ ملیۆن بەرمیل بەرزبووەتەوە
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق دابینکردنی پارە بۆ مووچەخۆرانی سووریا ڕەت دەکاتەوە
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای ڕاگەیاندنی ترەمپ بە ڕێککەوتن لەگەڵ چین نرخی زێڕ 2% دابەزی
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی نوێی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچەی مانگی چوار