لە فێستیڤاڵی گوڵ و باخچەی هەولێر؛ دار زەیتونێکی تەمەن 200 ساڵە نمایش دەکرێت
- ژینگە
- 12 ئایار

فێستیڤاڵی گوڵ و باخچە لەبەردەم پارکی شاندەر لە هەولێر - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکان گەورەترین فێستیڤاڵی گوڵ و باخچە لەبەردەم پارکی شاندەر لە هەولێر بەڕێوە ببات. لە فێستیڤاڵەکە دار زەیتونێکی تەمەن 200 ساڵە نمایش دەکرێت کە لە ئیتاڵیاوە هێنراوە.
وێنە گەورەکە: چوارەم ساڵە بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکان فێستیڤاڵی گوڵ و باخچە بەڕێوە دەبات، وەک خۆیان دەڵێن ئامانجەکە ئەوەیە، هۆشیاری ژینگەیی و ڕێژەی سەوزایش زیاد بکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەروەر وەیسی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئەندازەی پارکەکان بە ئاڤای وت، ئەمساڵ 30 کۆمپانیا و نەمامگەی نمونەیی و فەرمانگەی حکومی بەشداری فێستیڤاڵەکەن، چەندین جۆر داری دەگمەن و بەهادار نمایش دەکرێن، لەگەڵ ئەوەشدا باڵندەی دەگمەن دەهێنرێتە فیستیڤاڵەکە.
- سەروەر وەیسی ئەوەشی وت، هەموو ئەو جۆرە گوڵانەی لە کوردستان هەن لە فێستیڤاڵەکە نمایش دەکرێن، گوڵی تیایە نرخی 500 دینارە، جۆری داری دەگمەنیش هەیە کۆمپانیاکان لە دەرەوە هێناویانە نرخەکەی تا 10 دەفتەر دۆلار دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: فێستیڤاڵی گوڵ و باخچە ڕۆژی 15-5 بۆ ماوەی سێ ڕۆژ تا 17-5 لەبەردەم پارکی شانەدەر لە هەولێر بەردەوام دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- ژینگە
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- ژینگە
- 29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات