
ڕێکارەکانی مووچەی مانگی چوار
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق نووسراوی خەرجکردنی پارەی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی دەرکرد، نووسراوەکە ئاراستەی بانکی ناوەندیی عێراقی کراوە بەمەبەستی دابینکردنی پارە و سبەی چوارشەممەش پارە دەنێردرێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای تێپەڕبوونی 45 ڕۆژ بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 13-5-2025 بڕیاری خەرجکردنی پارەی مووچەی مانگی چواری دا، هەر ئەمڕۆش دەست بە ڕێکارەکانی خەرجکردنی پارە دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند، تەیف سامی واژۆی لەسەر خەرجکردنی پارەی مووچە کردووە، لە وەزارەتی داراییەوە نووسراوەکە ئاراستەی بانکی ناوەندیی کراوە، لەوێشەوە دەست بە ڕێکارەکانی خەرجکردنی پارە دەکرێت و ئیشعار بانکی دەردەکرێت.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی بڕی پارەکە زیاتر لە 950 ملیار دینارە، سبەی چوارشەممە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی، هەر سبەینێش خشتەی مووچە بڵاو دەکرێتەوە، ڕۆژی پێنجشەممەش دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
ئەمەش بزانە: سبەی چوارشەممە لەگەڵ گەیشتنی پارە دوای چەند کاتژمێرێک خشتەی مووچەی مانگی چوار لەلایەن وەزارەتی دارایی کوردستان بڵاودەکرێتەوە، ڕاستەوخۆش پارە بۆ بانکەکانی بەشدار لە هەژماری من دەنێردرێت، خشتەی مووچەش هاوشێوەی خشتەی مووچەی مانگی سێ دەبێت و تەنیا چەند گۆڕانکارییەکی بچووکی تێدا دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 12 خولەک لەمەوپێش
نزیکەی پێنج هەزار فەرمانبەر خانەنشین بوونیان دوادەخرێت
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
پاپای ڤاتیکان پەیامێکی هاوسۆزیی ئاراستەی عێراق دەکات
- ژینگە
- 31 خولەک لەمەوپێش
هاوینەهەواری بێخاڵ بە دیزاینێکی نوێ نۆژەندەکرێتەوە
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی پێنج دەستپێدەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چوارەم وەرزی کنە و پشکنین لە گردی مەترابی سنووری ناحیەی شەمامک کۆتایی هات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوندێكی زوممار دوای 40 ساڵ دەردەكەوێتەوە
18 تەممووز
کچە هونەرمەندێکی کورد ڕۆبۆتێک دروست دەکات
18 تەممووز
کوا مایکی ئاڤا؛ پەیام و داواکاریی بژمێرەکان گەیێنرا
18 تەممووز
لە هەولێر دەمبووس لە قوڕگی ئافرەتێک دەردەهێنرێت
18 تەممووز
- بزنس
- 12 خولەک لەمەوپێش
نزیکەی پێنج هەزار فەرمانبەر خانەنشین بوونیان دوادەخرێت
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی پێنج دەستپێدەکەن
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا هۆکاری هاتنی ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی هەڵگرتنی پارە بۆ هەولێر ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی کاتی ناردنی مووچە ئاشكرا دەکات