
ڕێباز حەملان بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی فیدراڵ
ئاڤا نیوز
ڕێباز حەملان، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی فیدراڵ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک پەیامێکی لەبارەی خەرجکردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران بڵاوکردەوە و دەڵێت، بە هەوڵی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی مووچەی مانگی چوار نێردرا.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێککەوتنی 13ـی 5ـی 2025، وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی 959 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی چواری مووچەخۆران خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان. دواتر لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچە، وەزارەتی دارایی کوردستان خشتەی مووچەی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێباز حەملان نووسیوویەتی، هەفتەی پێشوو لە بەشێکی ڕاگەیاندنەکانی هەرێم و عێراق بۆ هاونیشتمانیانمان ڕوونکردەوە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەتایبەت لەسەر مووچەی مانگی چوار و هۆکاری دواخستنی هاتە سەرخەت و بە نوێنەرانی کوردی وتبوو: دەبێت بە زووترین کات چارەسەر بکرێت.
بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەشڵێت، "لە بەغداوە بە جەنابیان وتبوو کە ئەم هەفتەیە کێشەکە چارەسەر دەبێت. ئەمرۆش 13ـی 5ـی 2025 مووچەی مانگی چوار هات".
لە بەشێکی دیکەی نووسینەکەیدا لە هەژماری خۆی، ڕێباز حەملان دەڵێت، دوای ئەو هەموو مشتومرەی لەسەر دواکەوتنی مووچەی مانگی چوار کرا، سەلمێندرا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاستگۆبوو لەگەڵ مووچەخۆران و هاونیشتمانیان، زیاتر لە سێ هەفتە مووچەی هەرێم لە بەغداد دواخرا نەیاتوانی هیچ سەرنج و تێبینییەکیان هەبێت لە ڕووی یاسایی و کارگێری و لیستی مووچەو میزان مراجەعە و داهاتی ناوخۆش. چونکە حکومەتی هەرێم لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرجەم پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی چوارشەممە ڕێککەوتی 14ـی 5ـی 2025 دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی چوار دەکرێت و ڕۆژی یەکشەممە 18ـی 5ـی 2025 کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
تەرمی ئەو گەنجەی لە ئاوی گەلی عەلی بەگدا خنكا، دەدۆزرێتەوە
- ژینگە
- 29 خولەک لەمەوپێش
تابلۆ و ڕێكلامە نایاساییەكان لە شەقام و شوێنە گشتییەكان لێدەكرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چوارەم وەرزی کنە و پشکنین لە گردی مەترابی سنووری ناحیەی شەمامک کۆتایی هات
11 خولەک لەمەوپێش
گوندێكی زوممار دوای 40 ساڵ دەردەكەوێتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە هونەرمەندێکی کورد ڕۆبۆتێک دروست دەکات
18 تەممووز
کوا مایکی ئاڤا؛ پەیام و داواکاریی بژمێرەکان گەیێنرا
18 تەممووز
لە هەولێر دەمبووس لە قوڕگی ئافرەتێک دەردەهێنرێت
18 تەممووز
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
تەرمی ئەو گەنجەی لە ئاوی گەلی عەلی بەگدا خنكا، دەدۆزرێتەوە
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: تا ئێستا 46 کاندید لە بەشداریکردن هەڵبژاردن دوورخراونەتەوە
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
عەلی باپیر وەکو سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری هەڵبژێردرایەوە