فایلی خەڵک؛ ئاڤا بەدواداچوون بۆ داواکارییەکی خەڵکی گوندی کەژەکی برادۆست دەکات
- هەواڵ
- 13 ئایار
ئاڤا نیوز
خەڵکی گوندی کەژەکی دەڤەری برادۆست لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەدەست خراپیی بەشێکی شەقامی گوندەکەیان هەراسان بوون و داوا لە ئاڤا دەکەن دەنگیان بگەیێنرێتە لایەنی پەیوەندیدار.
وێنە گەورەکە: لە شەقامێکی هەشت کیلۆمەتری گوندی کەژەکی دەڤەری برادۆست لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چوار کیلۆمەتری لێ قیڕ کراوە و چوارەکەی تریان وەکو خۆی بەجێهێڵدراوە، ئەو بەشەشی کە قیرتاو نەکراوە ڕێگەی سەرەکیی قوتابخانە، بنکەی تەندروستیی و شەش گوندی دیکەی لەسەرە و بە گوتەی خەڵکەکە جادەکەیان بەتەواوی وێران بووە.
لێدوانی فەرمی: موختاری گوندی کەژەک بە ئاڤای ڕاگەیاند، پێنج جار سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوچەکەی کردووە و داوای لێکردوون شەقامی گوندەکەیان بۆ قیرتاو بکەن، بەڵام بەدەم داواکانیانەوە نەچوون.
لەلایەکی دیکەوە: ئیحسان چەلەبی، قایمقامی سیدەکان لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکە بە ئاڤای گوتووە: هۆکاری تەواونەکردنی شەقامەکە نەبوونی بوودجەیە.
- ئێستا تەندەرمان ڕاگەیاندووە، هەر کەس و کۆمپانیایەک تەندەر وەربگرێت دەست بە تەواوکردنی دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
دواى بهدواداچوونی ئاڤا منداڵێكی تووشبووی ئۆتیزم هاوكاریی دهكرێت