لە جنێڤ شاندێكی هەرێمی كوردستان بەشداریی ڕێككەوتنامەی مافەكانی منداڵ دەكات

شەیری بکە لە:
لە جنێڤ شاندێكی هەرێمی كوردستان بەشداریی ڕێككەوتنامەی مافەكانی منداڵ دەكات

بارەگای ویڵسۆن لە جنێڤ

ئاڤا نیوز

بەمەبەستی بەشداریكردن لە گفتوگۆكانی ڕاپۆرتی خولی پێنجەم و شەشەمی ڕێككەوتننامەی مافەكانی منداڵ، شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی شاری جنێڤ لە سویسڕای كردووە.

چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژانی 13 تاوەكو 18ـی ئایاری 2025، لەبارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە جنێڤ، كۆبوونەوەكانی گفتوگۆكردنی ڕاپۆرتی خولی پێنجەم و شەشەم تایبەت بە ڕێككەوتننامەی مافەكانی منداڵ، ئەنجام دەدرێن، شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی شاندێكی حكومەتی عێراق، لەو گفتوگۆیانە بەشدار دەبێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: د. دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاماژەی بەوەكرد، بەشداریی شاندی حکومەتی هەرێم لە چوارچێوەی هەماهەنگییە لەگەڵ لیژنەی نیشتمانيی نووسینی ڕاپۆرتی ئەو ڕێککەوتننامانەی عێراق پەسەندی کردوون، هاوكات وەڵامدانەوەی ئەو تێبینی و ڕاسپاردانەی نەتەوە یەكگرتووەكانن بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان، بە ئامانجی خستنەڕووی پابەندییەکانی هەرێمی کوردستان پێيانه‌وه‌.

چی ڕوودەدات: ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان لەمیانی گفتوگۆكان، وتارێك پێشكەش دەكات و تیشك دەخاتە سەر ئەو یاسا و ڕێنمایی و هەنگاوە كردەییانەی كە لە هەرێمی كوردستان بۆ پاراستنی مافەكانی منداڵ، جێبەجێ دەكرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: