فایلی خەڵک؛ بەشێک لە دانیشتووانی گوڵانی بنەسڵاوە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 14 ئایار
ئاڤا نیوز
دانیشتووانی کۆڵانێکی گەڕەکی گوڵانی بنەسڵاوە کێشەی کەمی ئاوی خواردنەوەیان هەیە، بەجۆرێک کۆڵانەکە ماڵەکانی لای ڕاست ئاویان هەیە، لای چەپەکەی ئاویان نییە. بەسۆندە لە دراوسێکانی بەرمبەریان ئاو دەهێنن.
چیرۆکی سەرەکی: چوار ساڵە کێشەی کەمئاوی لەو گەڕەکە هەیە هەموو ساڵێک لە مانگی 6 تا مانگی 10 بێ ئاو دەبن و تاوەکو ئێستا چارەسەر نەکراوە.
لێدوانی فەرمی: خەڵکی ئەم گەڕەکە بە ئاڤایان وت. ئەوانەی لای ڕاست کێشەیان نییە بەهۆی ئەوەی بۆڕیەکی قاچاغ لە ژێر خانووەکانیاندا هەیە و بۆریان بۆ خۆیان ڕاکێشاوە، ئەوانی دیکەش ئاو ناگات بە ماڵەکانیان دەڵێن بەڕێوەبەرایەتی ئاوی بنەسڵاوە بۆیان چارەسەر نەکردووین.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئاراس موحسین، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی بنەسڵاوە بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەمساڵ ئاگادار نین کە ئەوانە بێ ئاون و کەس نەهاتووەتە لای ئێمە هەموو ساڵێک بە تەنکەر ئاومان بۆ دابینکردوون تا بێ ئاو نەبن ئەوانەشی بۆری قاچاغیان ڕاکێشاوە ئەو بۆریە پیشتر کە ڕاکێشرابوو بۆ شوێنێکی تر ئێستا خانووی لەسەر کراوە و چاوپۆشیمان لێ کردووە تا خەڵک سوودی لی ببینن، دەشڵێت با بێنە لامان هەوڵدەدەین ئاویان بۆ دابین بکەین، ئاوی ژێرزەوی کەمیکردووە تاکە چارەسەریش پڕۆژەی خزمەتگوزاری خێرای ئاوە بۆ بنەسڵاوە و کاری باشی تێداکراوە و لە تەواوبووندایە لەگەڵ گەیشتنی ئەو پڕۆژەیە و دەستبەکار کردنی ئەو کێشانەمان نامێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
دواى بهدواداچوونی ئاڤا منداڵێكی تووشبووی ئۆتیزم هاوكاریی دهكرێت