
ئەو ماسیانەی دەستیان بەسەردا گیراوە
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی دەستبەسەرداگرتنی 62 ماسی ڕاوکراوی لە بەنداوی دێوانە لە دەربەندیخان ڕاگەیاند.
بۆچی گرنگە: ئەم وەرزە، وەرزی گەرادانانی ماسییە، بۆیە ساڵانە، بۆ ماوەی سێ مانگ بە مەبەستی بووژانەوە و پاراستنی سامانی ماسی، ڕاوی ماسی لە دەریاچە و ئاوەکانی کوردستاندا قەدەغە دەکرێت؛ بڕیاری قەدەغەکردنەکەش لە 10ـی 3ـی 2025 تاوەکو 20ـی 6ـ 2025 لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: بە مەبەستی ڕێگریکردن لە دیاردەی ڕاوکردنی ماسی، تیمێکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەربەندیخان لە دەرچوونێکی مەیدانی بۆ ناو بەنداوی دێوانە، توانیان شەش تۆڕی ماسی هەڵبگرنەوە، کە لەلایەن سەرپێچیکارانەوە دانرابوو، دەست بەسەر 62 ماسی قەبارە جیاوازی ڕاوکراودا گیراوە.
زانیاریی زیاتر: پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەوە کراوەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەگەر ئاژەڵ یان باڵندە و ماسی کە ڕاوکرابوون بە کەڵکی خواردن بێن، ئەوا دەکرێن بە دۆسیە و دەبرێنە پێشی دادوەر، دواجار دادوەر بڕیاریان لەسەر دەدات، لە ڕێی لیژنەیەکەوە دەسەلمێنرێت کە گۆشتەکەیان بە کەڵکی خواردن دێت، بۆیە هەر لەلایەن لیژنەکەوە دەخرێنە مەزادەوە و گۆشتەکە لەو سنوورەی ڕاوکراوە دەفرۆشرێت و پارەکەی بۆ حکومەت دەگەڕێنرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- ژینگە
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ بەهۆی گەرماوە زیاتر لە هەزار پوورەی هەنگ لهناودەچن
- ژینگە
- 29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات