سوودانی هاوپەیمانیێتیەک بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 20 ئایار

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، بەشداری لە هاوپەیمانێتییەکی فراوانی هەڵبژاردن دەکات بە ناوی "هاوپەیمانێتی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان"، کە لەگەڵ "ڕەوتی فوارەتەین" کە خۆی سەرکردایەتی دەکات، چەندین بلۆکی سیاسی دیکەش لەخۆ دەگرێت، لەوانە ئەیاد عەلای و فالح فەیاز.
وێنە گەورەکە: بڕیارە لە ڕێککەوتی 11-11-2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، تاوەکو ئێستاش ژمارەیەک هاوپەیمانیێتی نوێ پێکهێنراون، هاوپەیمانێتیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانیش، تازەترین هاوپەیمانیێتییە کە پێکدەهێنرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی محەممەد شیاع سودانی، "کۆمەڵێک لە هێز و ڕەوتە نیشتمانییە عێراقییەکان شانازی بەوە دەکەن دامەزراندنی (هاوپەیمانێتیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان) بە گشت خەڵکی عێراق ڕابگەیەنن، بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی داهاتوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاوپەیمانێتییەکە لەگەڵ هەر یەک لە هێزە سیاسی و نیشتمانییەکانی: ڕەوتی فوارەتین، بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، هاوپەیمانی پەیمانی نیشتمانی، بە سەرۆکایەتیی فالح فەیاز، هاوپەیمانی نیشتمانی، بە سەرۆکایەتیی ئەیاد عەلاوی، هاوپەیمانیی داهێنانی کەربەلا، بە سەرۆکایەتیی نسیف خیتابی، پارێزگاری کەربەلا، کۆمەڵەی وڵاتی سۆمەر، بەسەرۆکایەتیی ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، کۆمەڵەی نەوەکان، بە سەرۆکایەتیی محەممەد سەهیوود، هاوپەیمانی چارەسەرە نیشتمانییەکان".
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دژەتیرۆر لەبارەی دەنگی تەقینەوەیەک لە هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان کێشەی دیکەی بۆ دروست دەبێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ڕێککەوتن لەسەر داهاتی کوردستان داوای 60 ڕۆژ مۆڵەت دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کریملن: ڕووسیا هەڵگیرسانی جەنگی ئەتۆمی ڕەتدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
3 کاتژمێر لەمەوپێش
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 15 ساڵ دابڕان، ئەساڵە نەسری دەگەڕێتەوە سووریا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
شێخ جەعفەر لە یەکێتی نیگەرانە و هۆشداريی بە بەرپرسانی حیزبەکە دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دژەتیرۆر لەبارەی دەنگی تەقینەوەیەک لە هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ڕێککەوتن لەسەر داهاتی کوردستان داوای 60 ڕۆژ مۆڵەت دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کریملن: ڕووسیا هەڵگیرسانی جەنگی ئەتۆمی ڕەتدەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆرمی دامەزراندنی بەشێک لە دەرچووانی ناوچە کوردستانییەکان بڵاودەکرێتەوە