ئاڤا نیوز
مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە فەرمانبەر و خانەنشین و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، لەلایەن بەغداوە بڕی 1% لە مووچەی مانگی پێنجیان دەبڕدرێت. لێبڕینەکەش بۆ یەک مانگە و بۆ ئەوەیە ژمارەی وەزیفی بدرێتە فەرمانبەران.
وێنە گەورەکە: لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەولێر و بەغدا ڕێککەوتن لەسەر بنەمای یو پی ئێن، ژمارەی وەزیفی بۆ فەرمانبەرانی کوردستان دروست بکرێت. پرۆسەکەش لەلایەن هەردوو وەزارەتی پلاندنانی عێراق و کوردستان کراوە. لەماوەی ڕابردوودا وەزارەتی پلاندانانی عێراق کە دەستی بە دروستکردنی ژمارە وەزیفی کردووە، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق ڕێککەوتووە لەبەرامبەر ئەنجامدانی پرۆسەکە، کە خۆی لە دروستکردنی ئەکاونت و کردنەوەی دۆسیە و ڕێکخستنی بەڵگەنامەکان دەبینێتەوە، 1% مووچەی هەر مووچەخۆرێک بۆ خۆی دەگێڕێتەوە.
شێوازی جێبەجێکردن: بۆنموونە ئەگەر فەرمانبەرێک مووچەکەی 500 هەزار دینار بێت پێنج هەزاری لێ دەگێڕدرێتەوە، ئەگەر ملیۆنێک بێت 10 هەزار دینار.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤای گوت، دانانی ژمارە وەزیفی، یان هاوتاکردنی یو پی ئێن و ژمارە وەزیفی تەواو بووە، لە کۆی زیاتر لە ملیۆنێک و 100 هەزار مووچەخۆر کەمتر لە 10 هەزار کەس ماون بۆیان بکرێت، هی ئەوانیش وا کاری لەسەر دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم مانگە لێبڕینەکە لە مووچەیان دەکرێت، بۆ یەک مانگە و تەنیا مانگی پێنج بەو لێبڕینە دابەش دەکرێت، مووچەی مانگی شەش بەبێ لێبڕین وەردەگرن هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو.
لەلایەکی دیکە: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە ئاڤای گوت، ئەم بڕیارە پێشتر دەرکراوە، نەوەک تەنیا لە هەرێمی کوردستان، بەڵکو لە مووچەی مانگی پێنج لە سەرتاسەری عێراق جێبەجێ دەکرێت و 1% لە هەموو مووچەخۆران دەبڕدرێت.
زانیاریی زیاتر: لەلایەکی دیکەوە هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاریی حکومەتی کوردستان کە سەرپەرشتیی سیستمی پەیرۆڵ دەکات بۆ ئامادەکردنی مووچە، بە ئاڤای وت، کێشەی ژمارە وەزیفی لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق چارەسەر کراوە. لەبارەی لێبڕینی مووچەش وتی، تەنیا یەک مانگ ئەو بڕە پارەیە دەگێڕدرێتەوە.
پێدراوە ڕاستییەکان: وەزارەتی دارایی عێراق پارەکە دەبڕێت و پەیوەندی بە کوردستانەوە نییە. چونکە لە هەرێمی کوردستان هەر مووچەخۆرێک یو پی ئێن، ژمارەی کەسیی بێهاوتای هەیە، بەڵام لە عێراق جیاوازە و مووچەخۆران ژمارە وەزیفییان هەیە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: ئەم لێبڕینی 1%ـەکە تەنیا ئەو مامۆستا و فەرمانبەرە گرێبەستانە ناگرێتەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داهاتی ناوخۆ مووچەیان دەدات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بەشێک لە کۆچبەران ڕەوانەی وڵاتی سێیەم دەکات
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هیندستان سەرەڕای فشارەکانی ترەمپ لە کڕینی نەوتی ڕووسی بەردەوام دەبێت
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پڕۆژەی "زبڵەکان جیابکەرەوە و ژینگە بپارێزە" ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
35 ساڵ بەسەر داگیرکردنی کوەیتدا تێپەڕی؛ ئەو بڕیارەی عێراقی وێران کرد