پاش کەمێکی دیکە کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و مارکۆ ڕۆبیۆ دەستپێدەکات

شەیری بکە لە:
پاش کەمێکی دیکە کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و مارکۆ ڕۆبیۆ دەستپێدەکات

ئاڤا نیوز

کەمێکی دیکە کۆبوونەوەیەکی گرنگ و مێژوویی لە نێوان سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بارەگای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەکرێت.

زانیاریی بەدەستهاتوو: چاوەڕوان دەکرێت مارکۆ ڕۆبیۆ پەیامی ئیدارەی ترەمپ بۆ هەرێمی کوردستان دووپات بکاتەوە. دواتریش
مەسرور بارزانی و مارکۆ ڕۆبیۆ پەیامێکی هاوبەش بڵاو دەکەنەوە.

باکگراوند: دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە کۆنگرێسی ئەمریکا، مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێمە بەڕوونی بە حکومەتی عێراقمان وتووە، ئەگەر دەیەوێت پەیوەندییەکی باشی هەبێت لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا، دەبێت سێ شتی سەرەکی بکات:

یەکەم: پاراستنی ئۆتۆنۆمی کوردستان و مافەکانی، وە ڕێگەنەگرتن لە هیچ گەشەیەکی ئابووری و خۆشگوزەرانی هەرێمی کوردستان.

دووەم: پاراستنی مافی کۆمپانیا ئەمریکییەکان و وەبەرهێنەرانی ئەمریکا عێراق.

سێیەم: کەمکردنەوەی کاریگەری میلیشیا شیعەکانی سەر بە ئێران لەناو حکومەت و سێکتەرە جیاوازەکان، چونکە ئاگادارین چ کاریگەرییەکیان هەیە، ئەمە قابیلی قبووڵ نییە و دەبێت وەڵام بدرێتەوە.

زانیاریی زیاتر: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختیشی کردبووەوە، بەغدا دەبێت بزانێت سیاسیەتی سەرەکی ئەمریکا لە عێراق بریتییە لە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و نەهێشتنی هیچ ڕێگرییەک بۆ بەرەوپێشچوونەکانی ئەمریکا.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ