
دیمەنی شوان و بێرییەک لەکاتی دۆشینی ئاژەڵ. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ژمارەیەک ئاژەڵداری بە 10 ملیۆن دینار سزا دا، بەهۆی ئەوەی ئاژەڵەکانیان بە پیادەڕۆ بۆ کوێستانەکانی قەزای سۆران دەگواستەوە و ئاستەنگی هاتووچۆیان دروست دەکرد.
وێنە گەورەکە: هەرێمی کوردستان خاوەنی چەندین ناوچەی کوێستانییە، ساڵانە لەگەڵ دەستپێکی وەرزی هاوین ئاژەڵداران ئاژەڵەکانیان بۆ کوێستانەکان دەگوازنەوە، حکومەتیش ڕێنمایی دەکردووە پێویستە بە بارهەڵگر ئاژەڵەکان بگوازنەوە و کاتییان بۆ دیاری کراوە.
لێدوانی فەرمی: جێگر حوسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی سرێشمە، بە ئاڤا میدیای وت، هەفتەی ڕابردوو شەش ئاژەڵدار سەرپێچییان کردووە، هیچیان خەڵکی سرێشمە و ناوچەکە نەبوون، بەڵکو لە ناحیەی بجیلی قەزای ئاکرێ هاتبوون، بە پشت بازگەکان سوڕابوونەوە دەیانویست ئاژەڵەکان بگوازنەوە بۆ کوێستانەکانی سۆران، بەڵام هەموویان لەڕێگا لەلایەن ئاسایشی خەلیفان دەستبەسەر کران و سزا دران.
زانیاریی زیاتر: تا ڕۆژی 2025-05-20، هیچ ئاژەڵدارێک ناتوانێت ئاژەڵەکانی بۆ کوێستانەکان بگوازێتەوە، جگە لەوەی پێیان وتراوە تەنیا بۆیان هەیە بە بارهەڵگر ئاژەڵەکان بگوازنەوە و بە پیادە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
ژمارەی سوودمەندبووانی پرۆژەی ڕووناكی لە سێ ملیۆن نزیكدەبێتەوە
- ژینگە
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئێران لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا گەرمترین شوێنی زەوی بووە
- ژینگە
- 49 خولەک لەمەوپێش
لیژنەیەکی بەدواداچوون بۆ بۆنە ناخۆشەکەی کەرکووک پێکدەهێنرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
ژمارەی سوودمەندبووانی پرۆژەی ڕووناكی لە سێ ملیۆن نزیكدەبێتەوە